ناس کورد-
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی تایبەت بە کۆرۆنا، چین بەرەو نەمانی ڤایرۆسەکە لە وڵاتەکەدا هەنگاو دەنێت و لەئێستادا 801 کەس ماونەتەوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکە بن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
.
لیژنەی تەندروستیی چین لە دوایین ئاماردا بڵاویکردەوە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 11 توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون کە شەش حاڵەتیان لە ناوخۆدا بووە و پێنج کەسیش لە دەرەوەی چین توشی ڤایرۆسەکە بوون و گەڕاونەتەوە ئەو وڵاتە.
.
بەگشتیی تائێستا ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسەکە لە چین گەیشتووەتە 89 هەزار و 329 کەس، لەو ژمارەیە چوار هەزار و 632 کەس گیانیانلەدەستداوە و 77 هەزار و 394 کەسیش چاکبوونەتەوە کە بەرزترین ڕێژەی چاکبوونەیەوە بەراورد بەو ژمارە زۆرە.
.
بەوەش، لەئێستادا تەنها 801 لە نەخۆشخانەکانی چین دا ماونەتەوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکە بن.
.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەدوای نزیکەی دوو مانگ لە کەرەنتینە و قەدەغەی هاتوچۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە ژیان لەو وڵاتە بەرەو ئاساییبوونەوە چووە و قەدەغەی هاتوچۆ لەسەر هاوڵاتیان هەڵگیرا.
.
ئەوەش لەکاتێکدایە بەشێکی زۆر لە وڵاتانی جیهان لە پێشیانەوە ئەمریکا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، تورکیا و ئێران بە دەست ڤایرۆسەکەوە دەناڵێنن و لە بارودۆخێکی خراپدان.