ناس کورد-
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا هێرشی توند دەکاتەسەر میدیاکانی وڵاتەکەی و تۆمەتباریان دەکات بەوەى "تەنها هەواڵی ناڕاست بڵاودەکەنەوە و ڕاستییەکان پشتگوێ" دەخەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ی نیسانی 2020، لە چەند تویتێکیدا ترەمپ دەڵێت: "لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکانی کۆشکی سپیدا میدیاکان تەنها پرسیاری دوژمنکارانە دەکەن و ڕاستییەکانیش ناگوازنەوە، بۆیە ئەو کۆنفرانسانە هیچ سودێکیان نییە".
.
دەشڵێت، "من هەرگیز نەموتووە کۆرۆنا فشەیە، من تەنها وتوومە هیچ نەکردنی دیموکراتەکان و کاری میدیاکانیان فشەیە."
.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە: "خەڵکی ئەمریکا جگە لە هەواڵی ساختە هیچ شتێکی تریان پێناگات، بۆیە چیتر پێویست ناکات کات و هەوڵ بۆ ئەو کۆنفرانسانە تەرخان بکەین".
.
ئەوە لە کاتێکدایە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕۆژانە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی ئەنجامدەدات و ئەمەش یەکەمینجار نییە ڕەخنە لە میدیاکانی وڵاتەکەی دەگرێت.
.
هەرچەندە درەنگتر ئەمریکا حاڵەتەکانی کۆرۆنای تێدا ئاشکرا کرا، بەڵام لەئێستادا یەکەم وڵاتە کە بە خراپی بەر هێرشی ئەو ڤایرۆسە کەوتووە، 960 هەزار کەس لەو وڵاتە توشبوون و 54 هەزاریش مردوون.