گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کایلی جێنەر خانوویەکی کڕیوە 14 گەرماوی تێدایە.. بزانە نرخەکەی چەندە؟

2020.04.25 - 23:51
App store icon Play store icon Play store icon
کایلی جێنەر خانوویەکی کڕیوە 14 گەرماوی تێدایە.. بزانە نرخەکەی چەندە؟

ناس کورد-

ماڵپەڕێکی بەریتانی تێچووی خانووەکەی کایلی جێنەر، خانمە فاشیۆن و ئەستێرەی بە ناوبانگی تەلەفزیۆنی ئەمریکی ئاشکراکرد کە بە هاکەی بە ملیارەها دۆلار مەزەندە دەکرێت.

،

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "دەیلی میل"ی بریتانی، کایلی جێنەر، خانمە فاشیۆن و ئەستێرەی بە ناوبانگی تەلەفزیۆنی ئەمریکا خانویەکی لە ناوچەی "هۆڵمبی هێلز" لە شاری لۆس ئانجلۆسی ئەمریکا کڕیوە بە 36 مليۆن و 500 هەزار دۆلار.

،

 ئاماژە بەوەشکراوە، خانوەکەی جێنەری تەمەن 22 ساڵ ڕووبەرەکەی هەزارو 700 مەتر دووجایە و پێکهاتووە لە حەوت ژووری نوستن، چواردە گەرماو، هۆڵی سینەما، هۆڵی لەش جوانی، بلیارد و مەلەوانگە و چەندین ژورو چێشتخانە و پاشکۆی دیکە.

،

لە ئێستادا کایلی جێنەر، بە گوێرەی ڕیزبەندی نیشاندەری"فۆربس"ی تایبەت بە ملیاردێرەکانی جیهان بە بچوکترین ملیاردێری جیهان دادەنرێت لە ماوەی دووی ساڵیدا ڕابردوودا.