گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە فەرمی عێراق موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕاگرتووە و داوای پارە نێردراوەکانی ڕابردووش دەکاتەوە

2020.04.25 - 23:11
App store icon Play store icon Play store icon
بە فەرمی عێراق موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕاگرتووە و داوای پارە نێردراوەکانی ڕابردووش دەکاتەوە

ناس کورد-

بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی عێراقی فەرمی، بە فەرمی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوە فەرمانی کردووە، بودجەی ئەو وەزارەتانە و پارێزگاکان کە لەچوارچێوەی هەرێمدانین وهەرێمی کوردستان کە تائێستا داهاتەکانیان ڕادەستی حکومەتی فیدرالی نەکردووە لە بوجەی ساڵانەیان ببڕدرێت.

،

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی عێراقییە، چەند بەڵگەنامەیەکی بڵاوکردوە، کەتێیدا، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوە، فەرمانی کردووە یاسای ژمارەی (1) ی ساڵی 2019  تایبەت بە بودجەی گشتی عێراق و یاسای ژمارەی ( 2)  کارگێری دارایی فیدرالی جێبەجێبکرێت و ئەو وەزارەت،  پارێزگایانەی کە لە چوارچێوەی هەرێمدانیین  و هەرێمی کوردستان کە پابەند نەبوون بەو دوویاسایەوە و تائێستا داهاتەکانیان ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی نەکردووە، ئەو گوژمەیە لە بودجەی ساڵانەیان ببڕدرێت.

،

ئەمە لە کاتێکدایە كە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ڕاگرتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نوسراوی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق كردبوو بەوەی کە تائێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو بڕە نەوتەی ڕادەستی بەغدا نەكردووە كە لەسەری ڕێككەوتوون.

،

بڕیارەكە ڕۆژی 16ی ئەم مانگە لەلایەن ئەمیندارێتی  ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە ئاڕاستەی  وەزارەتی دارایی كراوە و تێیدا ئەوە خراوەتەڕوو كە هەرێمی كوردستان پابەند نەبووە بە ڕادەستكردنی نەوت، بۆیە داوای لێكردووە كە دەستبەجێ پابەند بێت بە ڕاگرتنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان.

،

جگە لە ڕاگرتنی پارەكە، داواش لە وەزارەتی دارایی كراوە ئەو پارانەش بگێڕێتەوە كە پێشتر لە چوارچێوەی یاسای بودجەی 2019دا بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە كراوە.