ناس کورد-
ڤايرۆسى كۆرۆنا تا ئێستا نزيكەى سێ مليۆن كەسى لە جيهاندا توشكردووە و زياتر لە 200 هەزار كەسيش گيانيان لەدەستداوە، لێكۆڵينەوەيەكى زانكۆى سەنگافورەش كاتەكانى كۆتايى هاتنى ڤايرۆسەكە لە هەندێك دەوڵەتى جيهاندا ئاشكرا دەكات.
,
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە لێكۆڵينەوەكەدا كە زانكۆى سەنگافورە بۆ تەكنەلۆژيا و ديزاين ئەنجامى داوە باس لەوەكراوە، نمونە لە هەندێك لەو دەوڵەتانەى كاريگەرى زۆرى ڤايرۆسى كۆرۆنايان بەسەرەوەيە وەرگيراوە وەك ئەمريكا، بەرتيانيا، ئيتاڵيا و ئێران.
,
ئەوەش هاتوە، بەپێى ئەنجامەكانى لێكۆڵينەوەكە پەتاى كۆرۆنا لە مانگەكانى 5 و 6 لە زۆرينەى وڵاتە عەرەبيەكان كۆتايى دێت، جگە لە ئەردەن و لوبنان كە ئەنجامە سەرەتاييەكان باس لەوەدەكەن پەتانە لەو دوو دەوڵەتە كۆتايى هاتوە ئەوەش لە ڕۆژى 19 بۆ 22 ئەم مانگە.
,
رونيشكراوەتەوە، پەتاكەى لە 20\5\2020 لە ميسر كۆتايى دێت، هەروەها لە سودان لە 4ى هەمان مانگدا كۆتايى دێت، بەڵام لە سعوديە لەسەرەتاى مانگى 5 پەتاكە دەگاتە لوتكە و لەسەرەتاى مانگى 6 كۆتايى دێت.
,
هەرچى لە وڵاتى ئيماراتە بەپێى لێكۆڵينەوە لە 15\5\2020 و لە كوێت لە 29 ى هەمان مانگ و لە بەحرەين لە 3ى هەمان مانگ و لە قەتەر لە 3\7\2020 پەتاى كۆرۆنا كۆتايى دێت.
,
هەرچى سەبارەت بە ئێرانيشە ئەو زانايانە پێيان وايە لە 10\5\2020 كۆرۆنا كۆتاي دێت و لە توركياش لە 15ى هەمان مانگ، لە ئيتاڵيا لە 4ى هەمان مانگ و لە بەريتانياش لە 7 ى هەمان مانگ، هەرچى ئيسپانياشە لەسەرەتاى هەمان مانگ پەتاى كۆرۆنا كۆتايى دێت و لە فەرەنساس لە ڕۆژى 3ى هەمان مانگ.
,
لێكۆڵينەوەكە لەڵمانيا و ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا و كەنەداشى بير نەكردوە، لە ئەڵمانيا لە كۆتايى ئەم مانگە و لە ئەمريكا لە ڕۆژى 9\5\2020 و لە كەنەدا لە 16\5\2020 پەتاكە كۆتايى دێت.