ناس کورد-
دەزگاكانى ڕاگەياندنى وڵاتی ژاپۆن بارودۆخى تەندروستى كيم جۆنگ ئون، سەرۆکی كۆرياى باكور ئاشكرا دەكەن و باس لەوە دەكەن كە
بێهۆشە و ئاگاى لە خۆى نييە.
,
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەو بارەيەوە گۆڤارى "شوكان جينداى" ژاپۆنى بڵاويكردوەتەوە، دواى ئەنجامدانى نەشتەرگەريەكى ئاڵۆز بۆ دڵى كيم جۆنگ ئۆن، ئێستا بێهۆشە و ئاگاى لەخۆى نييە.
,
گۆڤارەكە لەزارى ئەندامێكى تيمى پزيشكى، سەرۆکی كۆرياى باكور ئاماژەى بەوەشداوە، كيم لەسەرەتاى ئەم مانگە لەكاتى سەردانى بۆ ناوچەيەكى وڵاتەكەى بارودۆخى تەندروستى تێكچوە و بەهۆى ئەوەشەوە ناچار نەشتەرگەرى دڵى بۆ كراوە.
,
ئەوەش هاتوە، ئەو پزيشكەى نەشتەرگەريەكەى كردوە ڕانەهاتوە بە ئەنجامدانى نەشتەرگەرى دڵ بۆ ئەوانەى قەڵەون هەروەها زۆر شڵەژاويشە لەكاتى نەشتەرگەريەكەدا، ئەوەش بوەتەهۆى دواكەوتنى نەشتەرگەريەكە و بەهۆى ئەوەشەوە كيم جۆنگ ئون چوەتە حاڵەتى بێهۆشيەوە.
,
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو حاڵەتەى كيمى تێدايە ئەوەيە كە بە خەبەرە بەڵام هيچ چالاكيەكى نييە.
,
پێشتر ئەوە بڵاوكرايەوە، كە بارودۆخى سەرۆکی كۆرياى باكور زۆر خراپە و چينيش تيمێكى پزيشكى ناردوە بۆ كۆرياى باكور كە لە ژمارەيەك شارەزا پێكدێن بۆ بەدواداچون بۆ بارودۆخى ناوبراو.