گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چین: ڕێگەنادەین لیژنەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە ووهان لێکۆڵینەوە لە کۆرۆنا بکات

2020.04.25 - 21:57
App store icon Play store icon Play store icon
چین: ڕێگەنادەین لیژنەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە ووهان لێکۆڵینەوە لە کۆرۆنا بکات

ناس کورد-

دیپلۆماتکاری باڵای حکومەتی چین لە لەندەن دەڵێت، مەرامی سیاسی لە پشت هەوڵەکانی پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتییەوە هەیە بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕاشگەیاند، بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن لە پێکهێنانی لیژنەیەکی لەو جۆرە.

،

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

چین وێن، گەورە دیپلۆماتکاری باڵای حکومەتی چین لە لەندەن، لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ توڕی هەواڵی BBC بەریتانی وتی:  "ڕێگا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی نێودەوڵەتی نادەین بۆ ڵێکۆڵێنەوە لە سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چونکە ئەوهەوڵانە مەرامی سیاسیان لەپشتەوەیە".

ئەو گەورە دیپلۆماتکارە چینییە ئاماژەی بەوە کردووە، چەندین چیرۆکی جیاواز سەبارەت بە سەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستکراوە، بەڵام هەمووشیان هیچ بنەمایەکیان نییە و ناڕاستن.

،

چین وێن، لە چاوپێکەوتنەکەدا ئەوەشی وتووە: "دەبێت لە ئێستادا وڵاتانی جیهان هەوڵەکانیان چربکەنەوە بۆدۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو پەتایە، نەک دروستکردنی لێژنەی لێکۆڵێنەوە دژ بە چین، چونکە ئەو بابەتە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ قەڵاچۆکردنی کۆرۆنا پەرتەوازە دەکات".

،  

هەفتەی ڕابردوو، باڵیۆزی چین لە ئەمریکا وەڵامی ئەو تۆمەتانەی دایەوە کە باس لە دەستکردبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن و داوای لە ترەمپ کرد بابەتەکە بە سیاسی نەکات.

،

ئەمریکا تەنها وڵات نیە کە گومانی لە چین هەبێت سەبارەت بە شاردنەوەی ڕاستیەکانی سەرچاوە و هۆکاری بڵاوبونەوەی کۆرۆنا، بەڵکو چەندین وڵاتی دیکەش وەک ئەڵمانیا ، ئوستوراڵیا داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی نێودەوڵەتییان کردووە بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان دەرەباری ئەو پەتا کوشندەیە.