گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوا زانیارییەکان لەسەر کابینەکەی کازمی.. پێدەچێت ئەم هەفتەیە هەموو شتێک تەواو بێت

2020.04.25 - 20:40
App store icon Play store icon Play store icon
دوا زانیارییەکان لەسەر کابینەکەی کازمی.. پێدەچێت ئەم هەفتەیە هەموو شتێک تەواو بێت

ناس کورد-

 

بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو ناوی زۆرێک لە وەزیرەکانی کابینەکەی کازمی لەلایەن شیعەکانەوە ڕەتکرانەوە، ئەمشەو دووبارە لەسەر ئەو پرسە کۆدەبنەوە، بە وتەی پەرلەمانتارێکی فەتحیش، سبەینێ کازمی ناوی وەزیرەکانی دەداتە لایەنە سیاسییەکان، دەشڵێت، پێدەچێت کۆتایی ئەم هەفتەیە پەرلەمان بۆ دەنگدان بە کابینەکەی کازمی کۆببێتەوە.

،

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەمڕۆ شەممە25ى نیسانی 2020، فازل فەتلاوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتحی سەربە هادی عامری، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند: "پاش ئەوەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێدراو بۆ پێکهینانی کابینەی نوی حکومەتی عێراق، دوێنێ ( هەینی) لە گەڵ لایەنە شیعییەکان کۆبووەوە، بریاڕە سبەی یەکشەممە ڕەشنوسی ناوی وەزیرەکانی کابینەکەی پێشکەش بە لایەنەکان بکات، هەروەها پێدەچێت ڕۆژی چوارشەممە یان پێنجشەمەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر کابینەکەی کۆبێتەوە".

 

فەتلاوی ئاماژەی بەوەشکردووە: "لە ماوەی ڕابردوودا فشارێکی زۆرخراوەتە سەر کازمی بۆ سەپاندنی چەند کەسایەتییەک لە کابینەکەیدا، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی هاوپەیمانی فەتح و لایەنە شیعییەکان هەوڵیانداوە مافی پێکهاتەکانی دیکەی عێراقیش لەو کابینەیەدا بەرجەستە بکرێت".

،

 فەتلاوی ڕوونیشکردوەتەوە، پێشتر ئەو ڕەشنوسەی کە کازمی پێشکەشی کردبوو سەبارەت بە ناوی ئەندامانی کابینەکە لە ئاست خواست و ئامانجەکانی لایەنە شیعییەکاندا نەبووە، بۆیە کازمی بەڵێنی داوە گوڕانکاری لە ڕەشنوسەکەدا بکات و سبەی ڕەوشنوسێکی نوێ پێشکەش بە لایەنە سیاسییە شیعییەکانی بکات.

،

ئەمە لەکاتێکدایە، میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەکەوە ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە، بڕیارە ئەمشەو مستەفا کازمی دووبارە لەگەڵ لایەنە شیعەکاندا کۆببێتەوە، ئەوەش پاش ئەوەی دوێنێ شەو کۆبوونەوە و زۆرینەی ناوی وەزیرەکانی کابینەکەی کازمی ڕەتکرابوونەوە.