گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق ؛ 55 توشبوى نوێى كۆرۆنا تۆمار كران

2020.04.25 - 20:28
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق ؛ 55 توشبوى نوێى كۆرۆنا تۆمار كران

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى و ژينگەى عێراق بڵاويكردەوە، لە ماوەى 24 كاتژمێرى ڕابردودا 55 توشبوى نوێى ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆمار كراون.

،

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى تەندروستى لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاويكردوەتەوە، 1104 پشكنينى نوێ ئەنجام دراون لە تاقيگەكانى عێراقدا (جگە لە هەرێمى كوردستان) بەوەش كۆى گشتى ئەوانەى پشكنينيان بۆ كراوە لەسەرەتاى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكەوە گەيشتوەتە 78 هەزار و 224 پشكنين.

،

ئەوەش هاتوە، لەماوەى 24 كاتژمێرى ڕابرودا 55 توشبوى نوێى ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆمار كراون "33 لە بەغدا، 12 لە بەسرە، 3 لە زيقار، هەريەكە لە پارێزگاكانى سلێمانى، دهۆك و زيقار 2 توشبوو، هەولێريش يەك توشبوو"، هەروەها هيچ گيان لەدەستدانێك تۆمار نەكراوە.

،

وەزارەتى تەندروستى رونيشيكردوەتەوە، هەروەها 20 توشبووش چاكبونەتەوە "بەسرە 11، نەجەف 4، سلێمانى  و زيقار يەكى 2 توشبوو و هەولێريش يەك توشبوو.

،

تەئكيديش كراوەتەوە، تائێستا ژمارەى توشبوان گەيشتوەتە 1763 كەس و لەو ژمارەيەش 86 يان گيانيان لەدەستداوە و 1224 توشبوش چاكبونەتەوە.