ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی نوێترین ئامارەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکان، تەنها 22 توشبووی ڤایرۆسەکە لە نەخۆشخانەکان ماون.
،
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی دواین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەمجۆرەی خوارەوەیە:
،
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٨٩٤٥) هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها (١٨٠٩) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە لە (٣٣) شوێنی جیاواز (٤٨٥) لە هەولێر، (٢٦٧) لە سلێمانی، (١٠٠٨) لە دهۆك، (٤٩) لە ڕاپەرین، وە (٧١٣٦) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٥٩) هاووڵاتی.
،
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٨٩١) پشکنین ئەنجام دراوە، (٢٧٠) هەولێر، (٢٣٠) سلێمانی، (٣٦٥) دهۆك، (٢٦) ڕاپەڕین. دەرەنجام (٣) تووشبووی نوێ تۆمارکراو بەم شێووەیەی خوارەوە:
،
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٤٤) تووشبوو، لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (٣١٨) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.