گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانايەك جيهان بێهيوا دەكات.. دروستكردنى ڤاكسين بۆ كۆرۆنا ئەستەمە و بەتەماى مەبن

2020.04.25 - 19:47
App store icon Play store icon Play store icon
زانايەك جيهان بێهيوا دەكات.. دروستكردنى ڤاكسين بۆ كۆرۆنا ئەستەمە و بەتەماى مەبن

ناس کورد-

 

زانايان بێهيوابون لە دۆزينەوەى چارەسەرێك بۆ كۆرۆنا و دەڵێن، دۆزينەوەى ڤاكسينى كۆرۆنا ئەستەمە و بە تەماى مەبن و ئەو ڤاكسينە دروست ناكرێت، بۆيە پێويستە جيهان خۆى لەگەڵ ڤايرۆسەكەدا بگونجێنێت.

،

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

پێگەى "بزنس ئينسايدەر" لە ڕاپۆرتێكدا بڵاويكردوەتەوە، ڕۆژى هەينى "كريستۆڤەر ويتى" گەورەى پزيشكانى بەريتانيا لە بەردەم پەرلەمانى وڵاتەكەيدا وتويەتى، بەڵگە هەيە كە جێى نيگەرانييە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە ناتوانرێت سيستمى بەرگریى جەستەى مرۆڤ دژى ڤايرۆسى كۆرۆنا چالاك بكرێت و هان بدرێت بەشێوەيەك بۆ ماوەيەكى درێژ بەردەوام بێت.

،

ئاماژەى بەوەشداوە، ئەوەش دەبێتە هۆى كەمبونەوەى دەرفەتەكان بۆ دروستكردنى ڤاكسينێك دژى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19، چەندين ئاماژە هەيە كە چەندين توشبوى ڤايرۆسەكە كە چاكبونەتەوە دوبارە توشبونەتەوە، ئەوەش جێى نيگەرانيەكى زۆرە.

،

پێشتريش ڕێكخراوى تەندروستیى جيهانى هۆشدارى دابوو لەوەى كە هيچ بەڵگەيەك نييە لەسەر ئەوەى كە ئەو توشبوانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا كە چاكبونەتەوە بەرگريان دژى ڤايرۆسەكە دروست كردوە و دژە تەنەكانيان دروستكردوە تا بيانپارێزێت لە دوبارە توشبونەوە.

،

"كريستۆڤەر ويتى"  ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، بەپێى ئەو بەڵگانەشى لەسەر ڤايرۆسە تاجيەكانى تر دەستكەوتوە، ئەوە دەركەوتوە كە بەرگرى دژى ئەو ڤايرۆسانە لە جەستە بەخێرايى كەمبونەتەوەو نەماون.

،

ئەو زانا بەريتانيە دەشڵێت، پێويستە جيهان هۆشيار بێت لەو دەنگۆيانەى كە باس لە دروستكردنى ڤاكسينێك بۆ كۆرۆنا دەكەن و وەك هەندێك نەخۆشى تر دەگەنە ڤاكسينى كۆتايى بۆى، چونكە كۆرۆنا وەك هەندێك نەخۆشى تر نييە ئەگەر ڤاكسينەكەيت وەرگرت تا كۆتايى ژيانت پارێزراو بيت لێى.