گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچى خورما باشترين خۆراكە بۆ ڕۆژوو شكاندن؟

2020.04.25 - 18:22
App store icon Play store icon Play store icon
بۆچى خورما باشترين خۆراكە بۆ ڕۆژوو شكاندن؟

ناس کورد-

 

مانگى ڕەمەزان دەستى پێكردوە و لە وڵاتانى ئيسلامى بەكارهێنانى چەند جۆرێك خۆراك زۆر زياد دەكەن، لەوانەش خۆرما، بەڵام ئايا بۆچى پيێغەمبەرى ئيسلام "محەمەد - درودى خواى لێبيێت" ئامۆژگارى ئومەتەكەى كردوە كە "ئەگەر هەبوو باشترە ڕۆژوو بە خورما بشكێنرێت"؟

،

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

وەك هەموو موسوڵمانێك دەزانێت هەموو ژيان و ڕێنمايى و ئامۆژگاريەكانى پێغەمبەر سودى زۆريان بە تەندروستى و ژيانێكى باشتر هەبوە و ئەوەش بە زانست تەئكيد كراوەتەوە، بەپێى لێكۆڵينەوە زانستيەكان خورما سودێكى زۆرى هەيە بۆ چارەسەركردنى سكچون، قەبزى، تێكچونى گەدە و هەروەها هاوكارە لە بەهێزكردنى تەندروستى دڵ.

،

محەمەد (د.خ) دەفەرموێت: "ئەگەر كەسێك ويستى ڕۆژوەكەى بشكێنێت پێويستە بە خورمان بێت، ئەگەر خورماى دەست نەكەوت با بە ئاو بێت"، خورما تەنها پەيوەست نەكراوە بە مانگى ڕەمەزانەوە و لە زياتر لە 10 ئايەتى قورئاندا باس كراوە، هەروەها سودەكانى لە هەموو كاتێكدايە.

،

بەڵام ئايا نهێنى ئەوە چييە كە خورمان (لەڕيزى ميوەكان دادەنرێت) باشترين خۆراكى تەندروستە دواى چەندين كاتژمێر بەڕۆژوو بوون؟.

،

1 -خورما دەوڵەمەندە بە شەكر، پرۆتين و ڤيتامين C ، هەروەها پۆتاسيۆن و مەگنيسيۆم و ئاسن و ريشاڵەكان و چەوريەكان و كاربۆهێدرايتيشى تێدايە.

،

2 - خورما بە ئاسانى هەرس دەكرێت، ئەوەش واى لێدەكات كە ببێتە سەرچاوەيەكى خێرا بۆ وزە و مادە خۆراكيەكان.

،

3 - خواردنى خورما پێش نانخواردن دەبێتە هۆى هەستكردن بە تێربون، ئەوەش وات لێدەكات كە دوربكەويتەوە لە خواردنى زۆر.

،

4 - گۆڕانى ژەمەكان و شێواز و كاتى خواردن هۆكارن بۆ توشبوون بە سكچون، بەڵام خورمان ڕێگە لەوە دەگرێت، سەرەڕاى ئەوەى خورما تامى خۆشە چارەسەرى سكچون و قەبزى و تيكچونى گەدەش دەكات.

،

5 - خورما يارمەتيدەرە بۆ بەهێزكردنى تەندروستى دڵ.

،

6 - سەرەڕاى هەموو ئەمانەش خورما تواناى سێكسى زياد دەكات.

،

7 - خورما پارێزگارى دەكات لە توشبون بە شێرپەنجەى گەدە و چارەسەرێكى باشيشە بۆى.

،  

زانايان باس لەوە دەكەن، سەرەڕاى ئەو سودانەشى خورما زۆر سودى هەيە بۆ مێشك و هەروەها ئەگەرى هەيە هاوكارى رێكخستنى ترشەڵۆكەكانى ناو خوێن بكات كە بەهۆى بەكارهێنانى زۆرى كاربۆهێدرايتەكان و گۆشتەوە دروست دەبێت و هۆكارى زۆر نەخۆشيە لەوانەش شەكرە و نەخۆشيەكانى گورچيلە و بەرزبونەوەى پەستانى خوێن و مايەسيرى و چەندين جۆر نەخۆشى تر.