ناس کورد-
پياوێكى توڕە دوای ئەوەى بەهۆی شەڕكردن لەگەڵ هاوڕێ كچەكەى هەڵدێت، 22 دەس دەكوژێت و ئاگر لە چەندين خانوو و ئۆتۆمبێلى پۆليس بەردەدات و دواتر خۆشى دەكوژرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
.
لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا سەرچاوەكانى هەواڵى كەنەدا بڵاويانكردەوە، گابرێل وترمان شەوى شەممەى ڕابردوو لە شارۆچەكەى "بۆرتابيك" ى سەربە كەرتى "هاليفاكس" كە شارۆچكەيەكى زۆر ئارامە و خەڵكەكەى لە ئاشتى و ئاراميدا دەژين، دەستڕێژى گولـلەى بەناو هاوڵاتياندا كردوە.
.
سەرەتا هۆكارى ڕوداوەكە ديار نەبوو چييە بەڵام هێزە ئەمنيەكان ئەوەندەيان دەزانى كە تيرۆرستى نييە، ئەمڕۆ شەممە، 25ی نیسانی 2020، پۆليسى كەنەدى هۆكارى ڕوداوەكەيان ئاشكرا كردوە و باس لەوەكراوە، بكوژەكە ئەو كوشتارگە ترسناكەى ئەنجامداوە تەنها بەهۆى ئەوەى لەگەڵ هاوڕێ كچەكەيدا بوە بە شەڕى.
.
ڕونيشكراوتەوە، دواى شەڕەكە هاوڕێ كچەكەى هەڵهاتووە و لە يەكێك لە دارستانەكاندا نزيك ماڵەكەيان خۆى شاردوەتەوە، بكوژەكەش توڕە بووە و بە جلى سەربازى و چەكەوە لە 16 شوێنى جياوادا 22 كەسى كوشتوە.
.
پۆليسى كەنەدى باسى لەوەشكردوە، كچە هاوڕێكەى گارێل پەيوەندى بە پۆليسەوە كردوە و پێى وتون كە تۆمەتبار ئۆتۆمبێلێكى شێوەى ئۆتۆمبێلى پۆليسى پێيە دواتر زانيارى هات كە دوو پياو و ژنێكى كوشتوە و ئاگرى لە ماڵەكەيان بەرداوە.
.
بەپێى گێڕانەوەكان، گاريس پێش دەستكردن بە تاوانەكەى ئاگرى لە ماڵەكەى خۆى بەرداوە و پۆليس پێى وابووە كە خۆى كوشتوە، بەڵام دواتر ژنێكى كوشتوە كە لەسەر شەقامێك پيادە بووە، دواتر دەستى كردوە بە وەستاندنى چەندين ئۆتۆمبێل و كوشتنى سەرنشينەكانيان، هەروەها دواتر تەقەكەى لە ئەفسەرێكى پۆليس كردوە و بريندارى كردوە ويستويەتى ئەفسەرەكە بكوژێت بەڵام توانيويەتى هەڵبێت.
.
گابرێل دواتر تەقەى لە پۆليسێكى ژن كردوە و و كوشتويەتى، دواتريش كاتێك سەرقاڵى ئەوە بووە بەنزين بكاتە ئۆتۆمبێلەكەيەوە لەلايەن هێزە ئەمنيەكانەوە كوژراوە.
.
ئەوەش جێى سەرسوڕمانە بەلاى ئەو كەسانەى كە گابرێليان ناسيەوە ئەوەيە، كە ناوبراو كەسێك بووە بە لەسەرخۆيى و ناوبانگێكى باش ناسراوە و چۆن كارێكى لەو شێوەيەى كردوە.