ناس کورد-
بەڕێوەبەری تەندروستی چوارتا ڕایگەیاند، بەهۆی تۆمارکردنی حاڵەتێکی نەخۆشی کۆرۆنا لە گوندی وڵیاوای شارباژێر، ئەمڕۆ گوندەکە بە تەواوەتی کەرەنتینە کراوە.
.
ئاوات مەحمود بابەکر لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، دەستبەجێ تیمە تەندروستییەکانی بەگژاچوونەوەى کۆرۆنا دەستیان کرد بە پشکنینی بەرکەوتووان و چەند هاوڵاتییانی گوندەکە.
.
دەشڵێت، هەڵمەتی ڕشاندنی تەواوی گوندەکە و دەوروبەری بە مادەی ڤێرکۆن، هەروەها ئەو کەسەش دۆزراوەتەوە کە بووەتەهۆکاری بڵاوبوونەوە و توشکردنی ئەو هاوڵاتییە.
.
بەپێی ئامارەکان، لە ماوەى دوو ڕۆژى ڕابردوودا حەوت توشبووى دیکەى کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراون، بەوەش کۆى ژمارەى توشبووان بۆ 344 حاڵەت بەرزبووەتەوە کە 317 کەسیان چاکبوونەتەوە و چوار کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە