گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى سلێمانى نیگەرانە لە شلکردنى ڕێوشوێنەکان و هۆشداری دەداتەوە

2020.04.25 - 13:06
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى سلێمانى نیگەرانە لە شلکردنى ڕێوشوێنەکان و هۆشداری دەداتەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى سلێمانى هۆشداری دەدات لە تێکەڵبوونەوەى خەڵک لەگەڵ یەکتر و بە مەترسی ناوی دەبات، جەختیشدەکاتەوە کە پەلە کراوە لە ئاساییکردنەوەى ڕێوشوێنەکانى خۆپارێزى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

.

ماوەى زیاتر لە هەفتەیەکە رێوشوێنەکانى قەدەغەى هاتوچۆ لە هەرێمى کوردستان سوککراون و زۆربەى بازاڕەکان کراونەتەوە، دواى ئەوەى بۆ ماوەى هەفتەیەک هیچ حاڵەتێکى نوێى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارنەکران.

.

هێرش سەلیم، جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى بە ناس کوردى ڕاگەیاند، "پێش ئەوەى ڕێوشوێنەکان ئاسایی بکرێنەوە، پڕۆژەى خۆماندا بە ژورى ئۆپەراسیۆن، کە قۆناغ بە قۆناغ ڕێوشوێنەکان ئاسایی بکرێنەوە".

.

وتیشى، "ئەم شلکردنەوەیەى ئێستا بە دڵى ئێمە نییە و پەلەى تێدا کراوە، چونکە خەڵک وەکو سەردەمى پێش کۆرۆنا تێکەڵ بووەتەوە".

.

 

دواى سوککردنى ڕێوشوێنەکان و تێکەڵبوونەوەى خەڵک لەگەڵ یەکتر، ماوەى چەند ڕۆژێکە چەند توشبوویەکى نوێ لە هەرێم تۆمارکراون، ئەوەش مەترسی سەرهەڵدانەوەى ڤایرۆسەکەى نوێکردووەتەوە.

.

هێرش سەلیم جەختیکردەوە، ئەو دۆخەى ئێستا مەترسی دروستدەکات بەتایبەت کە هێشتا مەترسییەکانى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا کۆتاییان نەهاتووە.

.

هاوکات ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 25ی نیسانی 2020، به‌هۆی "پایه‌ندنه‌بون به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن و پارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و دانانی گۆشت و قیمه‌ له‌سه‌ر سینی و له‌ ده‌ره‌وه‌ی دوكانه‌كانیان"، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی 12 دوكانی گۆشتفرۆشتیان له‌ بازاڕی (به‌له‌دیه‌كه‌)ی شاری سلێمانی بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ داخست.

.

بەپێی ئامارەکان، لە ماوەى دوو ڕۆژى ڕابردوودا حەوت توشبووى دیکەى کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراون، بەوەش کۆى ژمارەى توشبووان بۆ 344 حاڵەت بەرزبووەتەوە کە 317 کەسیان چاکبوونەتەوە و چوار کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.