گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا ژیانى لە دوو خوشکی دووانەى پەرستار سەندەوە

2020.04.25 - 12:04
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرۆنا ژیانى لە دوو خوشکی دووانەى پەرستار سەندەوە

ناس کورد-

دوای سێ ڕۆژ لە مردنی خوشكە دوانەكەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، ئیماش بەهەمان پەتا و لەهەمان نەخۆشخانەدا كە خوشكەكەی گیانیلەدەستدا، ماڵئاوای کرد، خوشكی سێهەمیشیان چەند چیرۆكێك لەبارەیانەوە دەگێڕێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

.

كایتی دایڤیسی تەمەن 37 ساڵە كە پەرستاری بواری منداڵان بووە شەوی سێشەممە لە نەخۆشخانەی ساوسمبستۆنی بەریتانیا بەهۆی كۆرۆناوە كۆچی دوایی کرد.

.

دوێنێ هەینی سێ ڕۆژ دواى مردنى کایتى، خوشكە دوانەكەشیی كەپێشتر ئەویش پیشەی پەرستار بووە، هەر بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە  لە هەمان نەخۆشخانە كۆچی دوای کرد.

.

خوشكی سێهەمی ئەو دوو خوشكە كۆچكردووە بە میدیاكانی وڵاتەكەی وتووە، ئەو دوو خوشكە دوانەیەی ساڵانێكە بەئاسایی دەژین، بەمنداڵیش چەند شتێكی نائاساییان تێدا بینراوە لەوانە هەردووكیان یەك جلوبەگریان لەبەر كردووە و سەرقاڵی یەك یاریكردن بوون، حەزوو ئارەزووی خۆیان بەوە دەرخستووە كە حەز دەكەن لەپاشەڕۆژدا ببن بە پزیشك یاخود ببنە پەرستار.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، هەردوو خوشكەكەی كاتێك ئەركی پەرستاریان ڕاپەڕاندووە هەموو شتێكیان كە لەتوانادا بووە پێشكەشی نەخۆشەكانیان كردووە.

.

چەند ڕۆژێك پێش ئێستا كایتی تووشی كۆرۆنا دەبێت و بارودۆخی تەندروستی زیاتر تێكدەچێت كاتێك لە نەخۆشخانەكە دەخەوێنرێت.

.

كایتی لەلایەن هاوپیشەكانیەوە بەكەسێكی نمونەیی و لەخۆبردوو و دڵسۆز وەسف كراوە و بەردەوام لەخەمی ڕاپەڕاندنی ئەركەكانی و بەدەمەوەچوونی نەخۆشەكاندا بووە.

.

ئیما دایڤسیی خوشكە دووانەكەشی بۆ ماوەی نۆ ساڵ تا 2013 لەبەشی نەشتەرگەری ڕێخۆڵە كاری پەرستاری كردووە.

.

لەنامەیەكیدا بۆ فەرمانبەرەكانی، گابریل بێرن، سەرۆكی بەشی پەرستارانی نەخۆشخانەكە باش لە تێكچوونی بارودۆخی تەندروستی ئیما دەكات كە ناجێگیرە و تووشی ڤایرۆسەكە بووە.

.

باسی لەوەش كردووە، ئیما پەرستارێكی دڵسۆز و هێمن بووە و زۆر شانازی بەپیشەكەیەوە كردووە.

.

دوای چەند ڕۆژێكی كەم لەمردنی، خوشكە دوانەكەی بەهۆی تێچكوونی بارودۆخی تەندروستیەوە دوای تووشبونی بەڤایرۆسەكە گیانلەدەستدەدات.

.

بەپێی ئامارێكی گۆڤاری نۆرسینگ تایمز، ژمارەی مردنی پەرستاران لە بەریتانیادا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گەیشتووەتە 50 حاڵەت.