ناس کورد-
لەگەڵ بڵاوبونەوەی هەواڵە دژ بەیەكەكان لەبارەی تەندروستی كیم جۆنگ ئونی سەرۆكی كۆریای باكوورەوە، چەند سەرچاوەیەك باس لەسەردانی تیمێكی پزیشكی چین بەرەو ئەو وڵاتە دەكەن.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
كۆریای باشوور و ئەمریكا و چینیش هێشتا دڵنیانین لەمردنی سەرۆكی كۆریای باكوور و دەنگۆكانیش ڕەتدەكەنەوە.
.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەكیەوە بڵاویكردەوە، تیمێكی تەواوی پزیكشی پسپۆڕی چینی بۆ چاودێریكردنی دۆخی تەندروستی سەرۆكی كۆریای باكوور ڕەوانەی ئەو وڵاتە كراوە.
.
بەڵام تا ئێستا دیار نییە ئەو تیمە پزیشكیە تەنها بۆ ئەو مەبەستە سەردانی كۆریای باكووریان كردووە یاخود نا.
.
تا ئێستا وەزارەتی دەرەوەی چین هیچ ڕوونكردنەوەیەكی لەسەر ئەو دەنگۆیانە بڵاو نەكردووەتەوە.ماوەیەك پێش ئێستاش چەند دەنگۆییەك لەبارەی بارودۆخی تەندروستی جیم كیم جۆنگ ئوون بڵاو كرایەوە.
.
ئەوە یەكەم جار نییە كە لەگەڵ دیارنەمانی بۆ ماوەیەك ئەو دەنگۆیانە بڵاو دەكرێنەوە بەتایبەتی سێ هەفتە دەبێت كیم ناكەوێتە بەر چاو و لەچەند بۆنەیەكی گرنگی وڵاتەكەشیدا بەرچاو نەكەوتووە كە لەماوەكانی ڕابردودا سازکراون.
.
باس لەوە دەكرێت سەرۆكی كۆریاى باکور نەخۆشی شەكرە و فشاری خوێن و چەوری خوێنی لەگەڵدایە.
.
بەشدارینەكردنی كیم لەڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی لەدایكبوونی باپیری كە بۆنەیەكی نیشتیمانیە و 15 ی نیسان بەڕێوەچووە گومانەكانی لەسەر دۆخی تەندروستی ئەو تۆختر كردەوە.
.
تیمێكی پایە بڵندی لەحزبی كۆمۆنیستی چین بەسەرپەرشتی كۆمیتەی ناوەندی ئەو حزبە دوێنێ پەكینیان بەرەو كۆریای باكور بەجێهێشت. ئەو تیمە بەرپرسن لەڕێكخستنی پەیوەندیەكانی نێوان چین و كۆریای باكوور.
.
میدیایەكی كۆریای باشوور لە12ی نیسان لەسەر زاری سەرچاوەیەكەوە لەكۆریای باكورەوە بڵاوی كردەوە، كە تەندروستی كیم جۆنگ بەرەوە باشی دەڕوات دوای ئەوەی تووشی جەڵتەی دڵ بووە.
.
بەرپرسانی چین و كۆریای باكور ڕەتیدەكەنەوە بارودۆخی تەندروستی كیم جۆنگ بەەرو خراپتر چووبێت و هیچ جموجۆڵێكی ناسروشتی بەو هۆیەوە لەو وڵاتەدا دروست بوبێت.
.
دۆناڵد ترەمپیش چەند هەواڵێكی لەبارەی تێچكوونی بارودۆخی تەندروستی سەرۆكی كۆریای باكوورە بەنادروست وەسف كرد و وتی پەیوەندی بەبەرپرسانی كۆرۆیاوە كردووە و ئەو دەنگۆیانەیان ڕەتكردووەتەوە.
.
سەرچاوەیەكیش لە كۆریای باشوورەوە بەڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، سەرۆكی كۆرۆیای باكوور زیندووە و ماوەیەكی تر دەردەكەوێت، بەڵام لەبارەی سەردانی وەفدە چینیەكەوە هیچی نەدركاندووە.
.
كیم جۆنگ كە پێدەچێت تەمەنی لەنێوان 36 بۆ 38 ساڵاندا بێت ساڵی 2011 دەسەڵاتی سەرۆكایەتی كۆریای باكووری گرتە دەست.