ناس کورد-
کۆمارى ئیسلامى ئێران دەستپێکردنەوەى جموجۆڵى بازرگانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان لە سنورى سەیرانبەند ڕاگەیاند، کە بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە داخرابوو.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاژانسى میهرى ئێرانى، محەمەد ئەمین زادە قایمقامى بانە ڕایگەیاندووە "بازاڕى سەیرانبەند ئەمرۆ دەستى بەکارکردن کردووەتەوە، لەگەڵ پابەندبوونى تەواو بە رێنمایی و ڕاسپاردە تەندروستییەکانى پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا".
.
وتیشى "ئەو بازاڕە سنورییە بە پێگەیەکى سەرەکى گەشەپێدانى شارەکە دادەنرێت و کاریگەرى گەورەى هەیە بۆ دابینکردنى هەلى کارى ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆ هاوڵاتییان".
.
قایمقامى بانە باسى لەوەشکرد، زۆرێک لە بەرهەمە جیاجیاکان لەناویاندا بەرهەمى پیشەسازى و کشتوکاڵى لەشارى بانە و شارەکانى دیکە، لەرێگەى ئەو سنورەوە هەناردەى هەرێمى کوردستان دەکرێن، بۆیە کردنەوەى یارمەتیدەرە بۆ دەستپێکردنەوەى جموجۆڵى بازرگانى.
.
بازاڕى سنورى سەیرانبەند لە سنورى شارى بانە، لە ١٩ى ئازارى ڕابردوودا داخرا، بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە.