ناس کورد-
کۆمپانیاى فەیسبوک تایبمەندى نوێی زیادکرد بۆ خزمەتگوزارى پەیوەندى ڤیدیۆیی، دواى زیادبوونى داواکارییەکان لەسەر پەیوەندى ڤیدیۆی بە کۆمەڵ.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
تایبەتمەندییە نوێیەکانى ژورى ماسنجەر رێگە بە پەیوەندى ڤیدیۆیی بە کۆمەڵ دەدات بەشێوەیەک کە ٥٠ کەس بتوانن بەشدارى تێدا بکەن.
.
کۆمپانیاى فەیسبوک بە بی بی سی ڕاگەیاندووە، تایبەتمەندییەکان زووتر لەو کاتەى بڕیارە زیاد دەکرێن، بەهۆى رێوشوێنەکانى قەدەغەى هاتوچۆ و خواستى زۆرى خەڵک لەسەر پەیوەندى ڤیدیۆیی.
.
تایبەتمەندییە نوێیەکان ڕۆژى هەینى بۆ بەشێک لە بەکارهێنەران لە بەریتانیا بەردەست بوون، بەڵام بۆ ئەوەى بگاتە سەرجەم بەکارهێنەرانى فەیسبوک لەجیهان چەند هەفتەیەکى دەوێت.
.
بەکارهێنانى خزمەتگوزاریی پەیوەندى ڤیدیۆیی بەرزبوونەوەیەکى بەرچاوى بەخۆوە بینیوە لەسەردەمى کۆرۆنادا، لەناویاندا خزمەتگوزاریی ڤیدیۆیی لە ماسنجەر کە بەراورد بە ساڵى ڕابردوو بەکارهێنانى زیادکردووە.
.
بەپێی تایبەتمەندییە نوێیەکان، لەکاتى کردنەوەى ژورى پەیوەندى ڤیدیۆیی، بەکارهێنەران دەتوانن بچنە ژورەوە یان بچنە دەرەوە، هەروەها دەکرێت ژورى پەیوەندى ڤیدیۆیی لەرێگەى ماسنجەر یان فەیسبوکەوە دروستبکرێت.
.
کۆمپانیاکە دەڵێت لە پلانیدایە ئەو تایبەتمەندییانە بۆ هەریەکە لە ئینستاگرام و واتسئاپ زیاد بکات.
.
ئەو کەسانەى ژورى پەیوەندى ڤیدیۆیی دروستدەکەن دەتوانن پارێزگارى لەژورەکە بکەن و رێگە بگرن لەو کەسانەى کە نایانەوێت تێیدا بەشداربن و بانگهێشتى ئەوانەش بکەن کە هەژمارى فەیسبوکیان هەیە.
.
هەروەها بەکارهێنەران دەتوانن فلتەرى جیاجیا بەکاربهێنن و باکگراوندەکانیان بگۆڕن.