.

ئەمریکا تا ئێستا بەرزترین ئامارى گیان لەدەستدان و توشبوون بە کۆرۆنا لەسەر ئاستى جیهان تێیدا تۆمارکراوە، بەڵام ژمارەى دانیشتووانى ئەو وڵاتە دەگاتە ٣٣٠ ملیۆن کەس، کە زۆر زیاترە لە ژمارەى دانیشتووانى وڵاتانى دیکە کە گەورەترین زیانمەندى کۆرۆنان وەکو ئیسپانیا و ئیتاڵیا.

.

بەو پێیە کاتێک رێژەى ژمارەى گیان لەدەستدان لەسەر بنەماى ژمارەى دانیشتووان بەراورد دەکرێت دەردەکەوێت کە رێژەکە لە ئەمریکا دەگاتە ١.٤%، ئەوەش زۆرکەمترە لەو ڕێژەیەى لە ئیتاڵیا و ئیسپانیا و بەلجیکا و بەریتانیا تۆمارکراون.