گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرچاوەیەك: زۆرینەی لایەنە سیاسیە شیعەكان كابینە وەزارییەكەی مستەفا كازمییان ڕەتكردوەتەوە

2020.04.24 - 23:54
App store icon Play store icon Play store icon
سەرچاوەیەك: زۆرینەی لایەنە سیاسیە شیعەكان كابینە وەزارییەكەی مستەفا كازمییان ڕەتكردوەتەوە

 

 

ناس كورد- 

 

سەرچاوەیەكی سیاسی عێراقی ئاگادار ئاشكرای كرد، زۆربەی لایەنە سیاسیە شیعەكان كابینە وەزارییەكەی مستەفا كازمییان ڕەتكردوەتەوە و داوای ئاڵۆگۆڕی ناوەكانیان لێكردووە.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەكی ئاگاداری سیاسی بە میدیاکانى عێراقى وتووە "ئەمشەو مستەفا كازمی  ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ عێراق، لەگەڵ هەندێك لایەنی سیاسی شیعەكاندا كۆبووەتەوە لەسەر پرسی پێكهێنانی كابینەكەی".

.

سەرچاوەكە ئاشكرای كردووە، زۆربەی لایەنە سیاسیەكان كابینە وەزارییەكەی كازمیان ڕەتكردووەتەوە و داوایان لێكردووە چەند ناوێك كە گومانی گەندەڵیان لێدەكرێت بگۆڕێت.

.

سەرچاوەكە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا كازمی ناوی كاندیدانی وەزارەتەكانی كابینەكەی خستووەتە بەردەم لایەنە سیاسیە شیعەكان و داوای كردووە تاوتوێی بكەن و لەماوەی 48 كاتژمێردا وەڵامی بدەنەوە.

.