ناس کورد-
وەزیری تەندروستی توركیا بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بوونە ناوەندی ئەو ڤایرۆسە لەوڵاتەكەیاندا، شاری ئەستەنبۆڵ بەوهانی چین دەشوبهێنێت و دەشڵێت "دۆخەكە لەژێر كۆنترۆڵدایە".
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فەخرەدین كۆجە، وەزیری تەندروستی توركیا لەمیانی وتارێكیدا كە لەمیدیاكانی وڵاتەكەی بڵاوی كردووەتەوە، شاری ئەستەنبۆڵى توركیاى لەبارەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بەشاری وهانی چین دەشوبهێنێت و نوسیویەتی :"وهانی توركیا ئەستەنبۆڵە".
.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، شوێنپێی شوێنەوارەكەی هەڵبگرن وەكو توێژەرە پزیشكیەكان و مشتومڕی لەسەر ئەوەش كردووە، قەڵاچۆكردنی ڤایرۆسەكە بێ ئەو كارە بەدینایەت.
.
ئەمڕۆش هەینی، وەزارەتی تەندروستی توركیا، 109 حاڵەتی نوێى مردنی بەكۆرۆنا ڕاگەیاند و بەوەش ژمارەی قوربانیان لەو وڵاتەدا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گەیشتە 2 هەزار و 600 حاڵەتی مردن.
.
بەپێی ئامارەكانی زانكۆی جۆنز هۆبكنز توركیا حەوتەم وڵاتە بۆ توشبووانی كۆرۆنا و خەریكە چین و ئیران تێدەپەڕێنێت و بەوتەی بەرپرسانی ئەو وڵاتەش شاری ئەستەنبۆڵ بەرزترین ژمارەی لەڕووی قوربانیەكانی كۆرۆناوە تۆمار كردووە.
.
ئەستەنبۆڵ گەورەترین شاری توركیایە لەڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە زیاتر لە 15 ملیۆن خەڵكی تێدا دەژی.
.
لەكاتی گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی بەرگرتن بە كۆرۆنا، رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆككۆماری ئەو وڵاتە قەدەغەی تەواوەتی لەو شارەدا ڕانەگەیاند ئەوەش لەترسی كاریگەرییە نەرێنیە ئابوریەكان و هەفتەی ڕابردوش چەند ڕێو شوێنێكی سنوردار گیرایە بەر لەوانە كەرەنتینەكردنی هاوڵاتیانی تەمەنی سەرووی 65 ساڵان و خوارەوەی 20 ساڵان لەماڵەكانیاندا.
.