ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی عێراق، 31 حاڵەتی نوێى توشبووی كۆرۆنای ڕاگەیاند و بەشێکیان لە هەرێمى کوردستانن.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ ( هەینی، 24ی نیسانی 2020)، لەڕاگەیەنراوێكیدا، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، 31 حاڵەتی نوێى تری توشبوو بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەوڵاتدا تۆمار كراوە و 33 كەسی تری توشبوو چاكبونەتەوە.
.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لەسەرجەم تاقیگە پسپۆڕیەكانی عێراقدا پشكنین بۆ 2 هەزار و 411 كەسی تر ئەنجامدراوە و بەوەش ژمارەی ئەوانەی كە لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتاكە لەعێراقدا ئەنجامدراوە گەیشتووەتە 67 هەزار و 293 كەس.
.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕونیشی كردەوە، 31 توشبووە نوێیەكە لەسەر ئاستی تاقیگەی شارەكان بەم شێوەیەی لای خوارەوە دابەشبوون:
بەغدا 12 ، نەجەف 5، بابل 3 ، بەسڕە 2، سەڵاحەدین 1، موسەننا 1، كەربەلا 2، سلێمانی 1 ، دهۆك 3.
.
لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتی تەندروستی ئەوەی خستووەتە ڕوو، 3 حاڵەتی مردنیش بەهۆی كۆرۆناوە تۆمار كراوە بەم شێوەیە ( لەگەڕەكەكانی ڕەسافە و شاری پزیشكی دوو حاڵەتی مردن و لەپارێزگای موسەنناش حاڵەتێكی نوێى مردن تۆمار كراون).
.
تەندروستی عێراق 33 حاڵەتی نوێى چاكبونەوەشی ڕاگەیاندووە كە بەم شێوەیەی لای خوارەوە دابەش دەبن.
بەغدا 11 ، نەجەف 9 ، سلێمانی 2 ، هەولێر 1 ، بەسڕە ، 4 ، بابل 2 ، زیقار 4 حاڵەتی چاكبوونەوە تۆمار كراون.
وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كۆی توشبووان لەعێراقدا گەیشتووەتە هەزار و 709 كەس و ژمارەی مردووان 86 كەس و حاڵەتەكانی چاكبونەوەش لەكۆرۆنا گەیشتووەتە هەزار و 204 كەس.
.