ناس کورد-
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، سەرۆكی فەڕەنسا و ڕاوێژكاری ئەڵمانیا هاریكاری دەستپێكردنی دەستپێشخەرییەكی جیهانی دەكەن بۆ خێراكردن لە دۆزینەوەی چارەسەر و تاقیكردنەوەكان و هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی ڤاكسینێكی دژە كۆرۆنا و ئەمریكاش دەڵێت ئەوان بەشداری ئەو چالاكیە ناكەن.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پێشتریش ڕێكخراوەكە ئەوەی ڕاگەیاند، هاریكارییەكی جیهانیی بۆ یەكسختنی هەوڵەكان لەپێناو دۆزینەوەی ڤاكسینێك بۆ چارەسەری پەتاكە دەستپێدەكەن.
.
فەزیڵە شایب، وتەبێژی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی رونیکردەوە، ماكرۆن و سەرۆكی كۆمیسیاری ئەوروپا و بەڕێوەبەری ڕێكخراوی تەندروستی بەشداری لەڕاگەیاندنەكە دەكەن.
.
سەرچاوەیەكی دیپلۆماسیش بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە،وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانیش بەشداری دەكەن.
.
شایب وتووشیەتی، ئەمڕۆ ڕۆژی جۆرێك لەپابەندی سیاسیە لەلایەن هەموو هاوبەشەکانەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی كاتێك چارەسەرێكی نوێیان دەبێت ئەوا یەكتر بەتەنها بەجێناهێڵن و هەمویان پێكەوە توانای كڕینی ڤاكسینەكە یاخود چارەسەرەكەیان هەیە و دەشتوانن بیخەنە خزمەتی خەڵكەوە.
.
ئەمریكا بەشداری ناكات
.
وتەبێژی نێردەی ئەمریكا بۆ ژنێف بەڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ئەمریكا بەشداری دەستپێكردنی ئەو دەستپێشخەرییە جیهانییە ناكات.
.
ڕوونیشی كردووەتەوە، هیچ جۆرە بەشدارییەكی فەرمی لەو چالاكیەدا لەئارادا نیە و دەیانەوێت زیاتر لەسەر ئەو دەستپێشخەرییە بزانن بەمەبەستی پاڵپشتیكردنی نێودەوڵەتی بۆ دۆزینەوەی ڤاكسینێك لەدژی ڤایرۆسەكە لەنزیكترین كاتدا.
.