ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا تۆمارکردنى دوو توشبووى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆناى لەپارێزگاى سلێمانى راگەیاند کە دانەیەکیان دانیشتوى قەزاى کفرییە و بەوەش یەکەم حاڵەتى توشبووى کۆرۆنا لە گەرمیان تۆمارکرا.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى هەرێمدا هاتووە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران".
.
لە راگەیەندراوەکەدا لەبارەى ناسنامەى دوو توشبووەکە ئاماژە بەوە کراوە "پیاوێکی تەمەن 80 ساڵ دانیشتووی شارباژێڕە و ئەوەی دیکەیان پیاوێکی تەمەن 29 ساڵە دانیشتووی قەزای کفریە".
.