ناس كورد-
سەرباری ئەوەی پزیشکەکان وەرزشکردن لە هەموو کاتێکدا بە گرنگ دەزان، بەڵام پزیشکێکی پسپۆر هۆشداریدا لە ئەنجامدانی وەرزش لەکاتی بەڕۆژووبوندا، دەشڵێت " ئەنجامدانی وەرزش بە یەک کاتژمێر پێش بەربانگکردن یان پاش نوێژی تەراویح بەسە".
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەحمەد سەبری، ڕاوێژکاری پسپۆڕ لە نەخۆشییەکانی قەڵەوی خۆراک، دەڵێت:"لە کاتی بەڕۆژوبوون مرۆڤ بەشێک لە شلەو توانای جەستەی لە دەستدەدات و دوچاری وشکبوون دەبێت، بۆیە وەرزشکردن لەکاتی بە ڕۆژوبووندا لاشەی مرۆڤ توشی فشارێکی زیاتر دەکاتەوە ئەوەش وادەکات بەشێک لەخانەکانی لەشی لە ناوبچێت".
.
ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەڕۆژوبوونی مرۆڤ بۆ ماوەی 8 بۆ 10 کاتژمێر دەبێتە هۆکاری کەمبوونەوەی ماددەی (گلۆکۆجین) لە جگەر و ب رێژەی 50% دا لە ماسولکەکاندا کەمدەکات ئەوەش وادەکات ترشە ئەمینییەکان ببن بە شەکر.
.
ئەو پزیشکە دەشڵێت :"ئەنجامدانی وەرزش لەسەر گەدەی خاڵی وادەکات ئەو چەورییەی کە یارمەتی توانای جەستە دەدات کەمبکات، هاوکات ڕێژەی پرۆتین لە جەستەش کەمدەکات".
.
جەختی لەوەش کردوەتەوە، ئەنجامدانی وەرزش یارمەتی جوڵەی خوێن دەدات ئەوەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بیروهۆش و دەروونی مرۆڤ باشتر بکات، بۆیە باشترین کات بۆ ئەنجامدانی وەرزش لەکاتی مانگی ڕەمەزاندا دەبێت پێش بەربانگ و ڕۆژووشکاندن بێت بەیەک کاتژمێر، یاخود پاش بەربانگکردن بە دوو کاتژمێر یان دوای ئەنجامدانی نوێژی تەراویچ، ئەوەش بۆ ئەوەی پڕۆسەی هەرەسکردن باشتر بێت.
.