گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکارى گرژییەکانى هەرێم و بەغدا.. بۆچى بەغدا ناردنى پارەى بۆ هەرێم راگرتووە؟

2020.04.24 - 20:39
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکارى گرژییەکانى هەرێم و بەغدا.. بۆچى بەغدا ناردنى پارەى بۆ هەرێم راگرتووە؟

ناس کورد- 

 

بەگوێرەى چەند بەڵگەنامەیەك كە بەشێک لە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردۆتەوە لەگەڵ نزیكبونەوەی متمانەدان بەكابینەكەی كازمی و بڵاوبونەوەی ناوی چەند وەزیرێكی کابینەکە لەوانە وەزیری دارایی كە لەسەر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانە، جگە لەدروستبونی چەند كێشەیەكی نێوان شیعەكان لەسەر كابینە نوێیەكە، حكومەتی عێراق دەستی كردووەتەوە بە هەڵدانەوەی پەڕەی كۆن لەگەڵ هەرێمدا و جارێكی تر كارتی ڕادەستنەكردنی نەوت بەكاردەهێنێتەوە.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەنوێترین پێشهاتى ئاڵۆزبوونی دۆخەكەدا، ژمارەیەك لەپەرلەمانتارى عەرەب داوای ڕاگرتنی بەشە بودجەی هەرێم دەكەن كە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەكرێت و هاوكات داوای لیكۆڵینەوە لە وەزیری دارایی دەكەن و دەستەی دەستپاكیش دۆسیەیەكی چەند ساڵ بەر لەئێستای تایبەت بەكێشە داراییەكانی نێوان هەرێم و فیدراڵ هەڵدەداتەوە.

 

 

بەگوێرەى ئەو بەڵگەنامانە كە لەلایەن دەستەی دەستپاكی حكومەتی فیدراڵەوە بەشێوەی نهێنی ئاڕاستەی حكومەت كراوە، بەهۆی ڕادەستنەكردنی داهاتی نەوت و داهاتی خاڵە سنورییەكان و پیشێلكردنی یاسایی بودجەی ساڵی 2019 ەوە حكومەتی هەرێمی زیانی بەعێراق گەیاندووە بەبڕی دەیان ملیار دۆلار.

 

بەگوێرەى بەڵگەنامەیەكی دەستەی دەستپاكی عێراق، بەڕاڤەی ئەو دەستەیە هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك زیانی ئابوری بەعێراق گەیاندووە بەهۆی سەربەخۆیی هەناردەكردنی نەوتەوە كە بڕەكەی دەگاتە 128 ملیار دۆلار

 

ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ سكاڵانامەیەكی 25 پەرلەمانتاری عەرەب بۆ ئەو دەستەیە بەمەبەستی لێپرسینەوە لەوەزیری دارایی عێراق كە تۆمەتباریان كردووە بەپێشێلكردنی یاسایی بودجە كە هەرێم پابەند كراوە بەپێی ئەو یاسایە بەڕادەستكردنی ئەو بڕە نەوتەی لەڕێکكەوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغدا كراوە بەرامبەر ڕەوانەكردنی شایستە داراییەكانی هەرێم.

چاودێرانی عێراقى لەو بەڵگانەی  دەستەی دەستپاكییەوە دۆخەکە  بەئاڵۆز دەزانن لەكابینەكەی كازمیدا بەهۆی ئەوەی بەرپرسانی پارتی پێداگری لەمانەوەی فوئاد حوسێن لەپۆستی وەزیری دارایی عێراقدا دەكەن.

 

بەپێی ئەو بەڵگانەی كە بەشێوەیەی (نهێنیی و كەسیی) لەلایەن دەستەی دەستپاكییەوە  لەڕێكەوتی 31ی كانوونی یەكەمی ساڵی 2019 ئاڕاستەی سەرۆك وەزیران كراوە، تیایدا باس لەوە كراوە هەرێمی كوردستان بەهۆی ڕادەستنەكردنی نەوتەكەی بەفیدراڵ بڕی 128 ملیار دۆلار زیانی ب ناوەند گەیاندووە.

ئەو بەڵگانەش لەئاكامی لێكۆڵینەوەیەكی حكومەتەوە بووە كە لەمانگی ئاداری ساڵی 2018 ەوە دەستی پێكردووە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەكە لەلایەن دەستەیەكی تایبەتمەندەوە ئامادە كراوە بریتیە لە 500 پەڕە و زۆربەی باسی ئەو پێشیلكارییانە دەكات كە گوایە هەرێم ئەنجامیداوە بەپێی ڕێكەوتنەكان.



بەپێی بەڵگەنامەیەكی تر كە دوای میوانداری فوئاد حوسێن وەزیری دارایی لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانەوە كە ڕێكەوتی 12 حوزەیرانی 2019 ئەنجامدراوە و دواتر ڕاپۆرتەكەی لێ بەرهەم هاتووە  باس لەوە دەكات، هەرێمی كوردستان داهاتی نەوتی كە لەژێر كۆنترۆڵی فیدراڵدا نین و بڕەكەی دەگاتە  500  هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەپێی داتاكانی سۆمۆ ڕادەست نەكراوە و هەرێمیش پابەندی یاسای بودجە نەبووە كە دەبوو ڕۆژانە لەو بڕە 250 هەزار بەرمیل ڕادەست بكات.  

هەروەها لەبەڵگەنامەیەكەی ئەو لیژنەیەدا هاتووە، هەرێمی كوردستان لەساڵی 2003 ەوە بۆ 2019 هیچ حسابێكی خیتامی یەكلانەكردووەتەوە و داهاتی خاڵە سنورییەكانیشی كە ساڵانە بەلانیكەمەوە بڕەكەی دەگاتە 5 ملیار دۆلار لە 5 خاڵی سنوریی تایبەت بەهەرێمەوە ڕادەست نەكردووە، ئەوە جگە لە بوونی دەیان خاڵی سنوری تری نایاسایی.



هەر لەوچوارچێوەیەشدا ئەو 25 پەرلەمانتارە داوا لەدەستەی دەستپاكی دەكەن دۆسییەی لێكۆڵینەوە لە وەزیری دارایی بكاتەوە كە تۆمەتباری دەكەن بە پێشێلكردنی یاسای بودجەی ساڵی 2019 بەپێی یاسایی دارایی ساڵی 2019.

ئەو پەڕلەمانتارانە داواشیان كردووە، وەزارەتی دارایی پابەند بێت بەڕاگراتنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستانەوە لەحاڵەتی تێنەپەڕاندنی یاسای بودجەی ساڵانەوە و هەروەها ڕاگرتنی هەموو جۆرە  داهاتێكی حكومەتی فیدراڵی لەنەوت و گازی سروشتی و داهاتی ترەوە بۆ هەرێم كە لەسەر خەزێنەی دەوڵەتن و بەپێچەوانەشەوە وەزیری دارایی و هەر بەرپرسانی تری حكومەت بەپێی نامەكەی ئەو پەرلەمانتارانە ئەستۆی ئەو كارانە هەڵدەگرن كە ئەوان بەنایاسایی وەسفی دەكەن.