ناس کورد-
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانێتیەكەی عەبادی ڕایگەیاند، موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت هێڵی سورە ناكرێت بە پاساوی قەیرانی داراییەوە دەستی بۆ ببرێت و لەهەر ئەگەرێكدا دژی ئەو هەوڵانە دەوەستنەوە.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاگەیەنراوێكدا عەلا دەلفی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی نەسڕ بەسەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی ئاماژەى بەوە کرد، بەپێی چەند لێدوانێكی ئەمدواییانە ژمارەیەك لەبەرپرسانی حكومی و زانیاری دزەپێكرا و بۆ میدیاكان باس لەوە دەكرێت، نیەتێك بۆ یاریكردن و دەستكاریكردنی دەرماڵەی فەرمانبەرانی حكومەتەوە بەشێوەیەكی گشتی هەیە ئەوەش بەپاساوی قەیرانی دابەزینی نرخی نەوتەوە.
.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، باشتر وایە پلانێك بۆ چارەسەركردنی قەیرانە ئابورییەكان دابنرێت بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە كە كاریگەری لەباروگوزەرانی هاوڵاتیان و بەتایبەتیش فەرمانبەران كردووە ، چونكە ئەوان ئەوەی هەیانبووە بۆخزمەتكردنی دەوڵەت و دەزگاكانی بەخشیوویانە بۆ ئەوەی موچەیەك وەربگرن.
.
عەلا جەختیشی لەوە كردەوە، موچەى فەرمانبەران هێڵی سورە و ناكرێت دەستی بۆ ببریت و داواشی لەحكومەت كرد ڕێوشوێنێكی جێگرەوىە تر بدۆزێتەوە بە هەمەجۆر كردنی سەرچاوەكانی داهات بەتایبەت عێراق چەندین سەرچاوەی دەوڵەمەند و ئابوری باشتری تێدایە.
.
ئەو پەرلەمانتارە هۆشداری ئەوەشیداوە ئەوان لەدژی هەر هەوڵێك دەوەستنەوە کە بار گرانى بخاتە سەر شانی فەرمانبەری ئاسایی.
.