ناس کورد-
بەگوێرەى پێشبینیەكانی دەزگایەكی پەیوەندیداری عێراقی بە پێشبینییەکانى کەشوهەواوە، سبەینێ (شەممە)، بەهۆی دروستبوونی پاڵەپەستۆیەكی هەواوە لەدەریای سورەوە، لەناوەڕاستی عێراق و هەرێمی كوردستانەوە باران بارین دەستپێدەكاتەوە.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ (هەینی، 24ی نیسانی 2020)، دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراقی ڕایگەیاند، بەكارتێكردنی پاڵەپەستۆیەكی قوڵ كە لەدەریای سورەوە دێت بۆ ڕۆژی (شەممە) دەبێتە هۆی بارانبارینێكی كەم لەناوچەكانی ناوەڕاست و باكور، سەرەڕای ئەوەش چەند جارێك هەورە تریشقە ڕودەدات و جاروباریش پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە".
.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لەگەڵ دروستبوونی ئەو پاڵەپەستۆیەی هەوادا، لەباشوری خۆرهەڵاتی وڵاتەوە ئاستی خێرایی هەوا بەڕێژەی 30 بۆ 40 كم چالاك دەبێت و لەهەندێ ناوچەی تر بۆ سەرووی 50 كم زیاتر دەبێت، ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی تەم و ڕودانی باو تۆزێكی خۆڵاوی، لەدوای نیوەڕۆشەوە ئاو هەوا لەبەشی خۆرهەڵات بەرەو باكورەوە خێرایەكەی خاو و مامناوەند دەبێت.
.
دەستەکە رونیکردۆتەوە، بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لەسەرتاسەری وڵاتدا بەڕێژەی 3 بۆ 5 پلە دەبێت و زیاتر لەشەودا ئەوە ڕودەدات و ڕۆژى داهاتوتریش وردە وردە پلەی گەرما دادەبەزێت .
.