ناس کورد-
وەزارەتى دەرەوەى عێراق لە راگەیەندراوێکدا تۆمارکردنى سێ گیانلەدەستدانى پەنابەرى عێراقى بەهۆى کۆرۆنا لە وڵاتى بەریتانیا راگەیاند و ئاماژەى بەوەش کرد پێنج پەنابەرى تریش لە چەند وڵاتێک توشى کۆرۆنا بوون.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى ئەحمەد سەحاف، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق "لەنێو پەنابەرانى عێراق سێ حاڵەتى گیانلەدەستدان لە وڵاتى بەریتانیا تۆمارکراوە و هەروەها ٥ حاڵەتى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا، دووانیان لە کەنەدا و دانەیەک لە روسیا و دانەیەکى تریان لە وڵاتى بەریتانیا و پێنجەمیان لە وڵاتى هیند".
.
وەزارەتى دەرەوەى عێراق لە راگەیەندراوەکەدا کۆى گشتى توشبووانى پەنابەرانى عێراق لە دەرەوەى عێراق بە 247 توشبوو هەژمارکردووە و هەروەها ئاماژەى بەوەش کردووە کە 31 پەنابەرى تریش بەڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و هەروەها لەسەرتاسەرى جیهانیشدا 59 توشبوو لە پەنابەرانى عێراق لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
.