گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران؛ ژمارەى توشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا بەرزبوەوە

2020.04.24 - 16:22
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران؛ ژمارەى توشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا بەرزبوەوە

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى ئێران ئامارێکى نوێى توشبوون و گیانلەدەستدانى بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە بڵاوکردەوە و بەگوێرەى ئامارەکە رێژەکە بەرزبوەتەوە.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ (هەینى) وەزارەتى تەندروستى ئێران رایگەیاند"لە ماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا 1168 توشبوى نوێ و 93 گیانلەدەستدانى نوێ بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە تۆمارکراوە".

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى ئێران، ژمارەى گشتى توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتووەتە 88194 توشبوو.

.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە رونکراوەتەوە "کۆى گشتى گیانلەدەستدان بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە گەیشتووەتە 5574 کەس".

.