گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دهۆک؛ پیاوێکی تەمەن 77 سال و نەوەیەکی هەشت ساڵانی توشی کۆرۆنا بوون

2020.04.24 - 15:30
App store icon Play store icon Play store icon
دهۆک؛ پیاوێکی تەمەن 77 سال و نەوەیەکی هەشت ساڵانی توشی کۆرۆنا بوون

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە شاری دهۆک پیاوێکی تەمەن 77 ساڵ و نەوەیەکی تەمەن هەشت ساڵانی توشی کۆرۆنا بوون.

،

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکران".

،

ئاماژەی بەوەشکردووە: "توشبووەکان پیاوێکی تەمەن 77 ساڵ و نەوەکەی کە کوڕێکی منداڵ تەمەن 8 ساڵانە،  دانیشتووی شاری دهۆکن".

،

بەگوێرەی ئامارەکان کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (342) تووشبوو، لەنێویاندا (چوار) مردن هەیە و (312) نەخۆش چاکبووەتەوە و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.