گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جیهان سەرقاڵی کۆرۆنایە و مەترسییەکانی مەلاریا پشتگوێخراوە.. هۆشداری دەدرێت

2020.04.24 - 15:13
جیهان سەرقاڵی کۆرۆنایە و مەترسییەکانی مەلاریا پشتگوێخراوە.. هۆشداری دەدرێت

ناس كورد-

 

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، هۆشداریدا لە پاشەکشەکردنی ڕێکارەکانی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی مەلاریا لە ئەفریقیا بەهۆی سەرقاڵبوونی وڵاتانی جیهانەوە بە قڵاچۆکردنی فایرۆسی کۆرۆنا، ڕاشگیاند، پێدەچێت نەخۆشییەکە سەدان هەزار هاووڵاتی لەو کیشوەریە لە ناوببات.

،

ئەمڕۆ هەینی24ى نیسانی 2020، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لە ڕاگەیاندراوێکدا هۆشداریدایە وڵاتانی جیهان لە تەشەنەسەندنی نەخۆشی مەلاریا لەو وڵاتانەی کە دەکەونە باشوری بیابانی گەورەەوە لە کیشوەری ئەفریقیا.

،

ئەوڕێکخراوە جیهانییە، ئەوەی خستوەتەڕوو: " بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا وایکردووە داکۆکیکردن لە پتەوکردنی ڕێکارەکانی بەرگرتن لە نەخۆشی مەلاریا لە کیشوەری ئەفریقیا پاشەکشە بکات، بە جۆرێک ئەگەری هەیە دۆخەکە بە شێوەیەکی نەرێنی هەوڵەکانی بنبڕکردنی نەخۆشییەکە بگرێنێتەوە بۆ خاڵی سفرو بۆ 20 ساڵ لەومەوبەر".

،

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لە ئەگەری پاشەکشەی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ بنبڕکردنی نەخۆشی مەلاریا لە وڵاتانی باشوری بیابانی گەورە لە ئەفریقیا، ئەوا ژمارەی مردن بەو نەخۆشییە ئەمساڵ لەو ناوچانە پێدەچێت بگات بە زیاتر لە 700 هەزارکەس.

،

ڕێکخراوەکە جەختیلەوەشکردوەتەوە، ئەو ژمارەیەی کە پێشبینی کردووە دووهێندە لە ژمارەکانی دوو ساڵی ڕابردوو زیاترە  کە 360 هەزار کەس بووە بەوەش ئەوە بەرزترین ڕێژەی مردن دەبێت بەو پەتایە لە ساڵی 2000 وە.

،

 لای خۆشیەوە، ماچیدیسۆ مۆیتی، بەڕێوەبەری هەرێمایەتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ئەفریقیا، ڕایگەیاند: "نابێت میلی کاتژمێر بەرەو دواوە بسوڕێت، قڵاچۆکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە بیانو نییە بۆهەرەسهێنانی جەنگی دژ بە مەلاریا لە ئەفریقیا ".