ناس کورد-
ڕۆژنامەکانی بەڕیتانیا بڵاویانکردەوە تەندروستی بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە بەرەو باشی چووە و ئامادەکاری کردووە بۆ ئەوەی ڕۆژی دووشەممە بگەڕێتەوە بۆ کارکردن و ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیرەکانی حکومەتەکەی.
،
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی، وەزارەتی تەندروستیی بەڕیتانیا ڕایگەیاندووە، بەگوێرەی دوایین پشکنینەکان تەندروستی جۆنسن زۆر باشە و هیچ مەترسییەکی لەسەر نەماوە.
،
هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، جۆنسن بە جێگر و ڕاوێژکارەکانی وتووە، ئامادەکاری بکەن بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیرەکانی کابینەکەیدا لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوودا، ئەوەش بۆ ئەوە قەرەبووکردنەوەی ئەو ماوەی ڕابردوو کە جۆنسۆن لە نەخۆشخانە بووە.
،
ئەو رۆژنامە بەڕیتانیە ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گتوگۆی لەگەڵ جۆنسن کردووە و لە هەواڵی تەندروستیی پرسیوە، لەوبارەیەوە ترەمپ ئاماژەی بەوەکردووە: "ئەو سەرنجڕاکێش دێتەبەر چاو و ئامادەیە بۆ کارکردن، وەک هەمان بۆریس جۆنسنەکەی پێشووە و بارودۆخی زۆر باشە".
،
ئەمە لەکاتێکدایە، لە بەرواری 27ی ئاداری 2020، هەواڵی توشبوونی جۆنسن بە کۆرۆنا بڵاوبووەوە، دواتر تەندروستیی جۆنسن تێکچوو و بەوهۆیەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە و بۆ ژووری چاودێری چڕ.