گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتە ئاستێکی مەترسیدار

2020.04.24 - 13:55
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتە ئاستێکی مەترسیدار

ناس کورد-

ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتە ئاستێکی زۆر بەرز و لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە سێ هەزار توشبووی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە گیانیانلەدەستداوە، ئەوەش بە سێهەمین بەرزترین ژمارەی مردن دادەنرێت لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە.

،

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئاژانسی "فرانس پریس" بڵاویکردەوە، بەگوێرەی داتا فەرمییەکانی ئەمریکا، ژمارەی مردووان بە پەتای کۆرۆنا لەو وڵاتە بازدانێکی مەترسیداری بە خۆیەوە دیوە، بە جۆرێک لە ماوەی لە 24 کاتژمێری ڕابردووا سێ هەزار 176 کەس بە پەتاکە گیانیانلەدەستداوە ئەوەش بە سێهەمین بەرزترین ژمارەی تۆمارکراو دادەنرێت لە سەرەتای دەرکەوتنی نەخۆشییەکە لە ئەمریکا.

،

ئاماژە بەوەشکراوە، بەگوێرەی پڕۆژەیەکی زانکۆی "جۆنزهۆبکنز"ی ئەمریکی کە لە ڕێگەیەوە چاودێری ژمارەی توشبووانی پەتاکە دەکرێت لە سەرانسەری جیهاندا، دەرکەوتووە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا ژمارەی مردوان بە ڤایرۆسەکە لە ئەمریکا گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار.

،

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەندرو کۆمۆ، حاکمی ولایەتی  نیویۆرکی ئەمریکا، ڕایگەیاندووە: " لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ویلایەتەکەیان زۆر لەوە زیاترە کە تۆمارکراون". 

،

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەسەر سێ هەزار هاووڵاتی  کراوە، دەرکەوتووە کە 13.9٪یان هەڵگری ئەو دژە تەنانەن کە سیستمی بەرگریی لەشیان لە دژی کۆرۆنا دروستیکردوون، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی ئەو کەسانە پێشتر تووشی کۆرنا بوون بەبێ ئەوەی نیشانەکانیان لێ دیاربێت".

،

 بەپێی ئامارەکان تائێستا زیاتر لە 886 هەزار کەس لە ئەمریکا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە نزیکەی 86 هەزار  کەس چاکبوونەتەوە وزیاتر لە 50 هەزار توشبووش گیانیان لەدەستداوە.