گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دایکی نێیمار لە خۆشەویستە گەنجەکەی جیابووەوە.. هاوڕەگەزخواز دەرچوو

2020.04.24 - 13:34
App store icon Play store icon Play store icon
دایکی نێیمار لە خۆشەویستە گەنجەکەی جیابووەوە.. هاوڕەگەزخواز دەرچوو

ناس کورد-

ڕۆژنامەکانی بەریتانیا هەوڵی جیابوونەوەی دایکی نەیمار داسیلڤایان لە خۆشەویستە گەنجەکەی بڵاوکردەوە کە ماوەیەک لەمەوبەر پەیوەندییەکەیان ئاشکراکرد، دایکی نێیمار دەڵێت، خۆشەویستەکەی هاوڕەگەزخواز دەرچووە و پەیوەندی لەگەڵ پیاواندا زۆرە.

،

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی، نادین گۆنکالڤێس، دایکی نەیمار داسێلڤا لە تیاگۆ رامۆسی خۆشەویستە نوێیەکەی جیابووەتەوە و ئەو کوڕە لاوەی کە 30 سال لە خۆی مناڵترە ناردووەتەوە بۆ لای خێزانەکەی.

،

دایکی نێیمار هۆکاری جیابوونەوەکەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، بۆی دەرکەوتووە خۆشەویستەکەی هاوڕەگەزخوازە و پەیوەندی لەگەڵ پیاواندا هەبووە.

،

نادین ئاماژەی بەوەشكردووە، تیاگۆی خۆشەویستی پێشتر پێی نەوتووە کە هاوڕەگەزبازە و تەنانەت ئێستاش نکۆڵی لێدەکات، بەڵام ئەو بڕیاری خۆی داوە و جیابووەتەوە لێی.

،

ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو، هەواڵی پەیوەندی دایکی نێیمار لەگەڵ تیاگۆ زۆرینەی میدیا جیهانییەکانی تەنی، ئەوەش بەهۆی ئەوەی دایکی نێیمار تەمەنی 52 ساڵە و تیاگۆش تەمەنی 22 ساڵە، واتە لە نێیماری کوڕی نادین گەنجترە.