گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چیرۆکە ناخهەژێنەکانی کۆرۆنا؛ ئەو ژنەی کۆرۆنا ڕێگەی نەدا بە ئاواتی لەئامێزگرتنی کۆرپەکەی بگات

2020.04.24 - 13:15
App store icon Play store icon Play store icon
چیرۆکە ناخهەژێنەکانی کۆرۆنا؛ ئەو ژنەی کۆرۆنا ڕێگەی نەدا بە ئاواتی لەئامێزگرتنی کۆرپەکەی بگات

ناس كورد-

بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرونا، ژنێکی دووگیانی بەریتانی تەمەن 29 ساڵ پێش ئەوەی بتوانێت کۆرپەلەکەی بگرێتە ئامێز گیانیلەدەستدا، ئەوە لەکاتێکدا پێشتر منداڵێکی دیکەی بە مردووی لەدایکببوو، هاوسەرەکەی دەڵێت، قەدەر نەبوو بە ئاواتەکەی بگات و منداڵەکەی لە ئامێز بگرێت.

،

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕۆژنامەی "زەسەن"ی بەریتانی، بڵاویکردەوە: "لەچیرۆکێکی ناخ هەژێن و خەمناکدا کە پاڵەوانەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، ژنێکی دووگیانی تەمەن 29 ساڵی بەریتانی بە ناوی فەوزیە حەنیف، پاش چەند ڕۆژێک لە لەدایکبوونی منداڵەکەی گیانیلەدەستدا پێش ئەوەی چاوی بەکۆرپەلەکەی بکەوێت و لە ئامێزی بگرێت ئەوەش بە هۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە".

،

 ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو ژنە بەریتانییە پاش ئەوەی  لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری بەرمنگهام بەریتانیا منداڵەکەی هاتووەتە دنیاوە، ڕاستەوخۆ گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی چارەسەرکردنی پەتای کۆرۆنا و خراوەتە ژێر چاودێری وردەوە، بۆیە بە هیچ شێوەیەک دەرفەتی ئەوەی نەبووە کۆرپەکەی ببینێت و بیگرێتە ئامێز، جگە لەوەی تەنها کۆرپەکەی لە ڕێگەی وێنەیەکی چاپکراوی مۆبایلەوە دیوە.

،

 ڕۆژنامە بەریتانییەکە ئەوەی ڕوونکردوەتەوە، پاش شەش ڕۆژ لە لەدایکبوونی منداڵەکەی، فەوزیە گیانی سپاردووە.

،

ئاماژە بەوەشکراوە، ئیداری نەخۆشخانەکە پێش مردنی فەوزیە و لە بەرخراپی دۆخی تەندروستیی داوایان لە کەسوکارەکەی کردوە بۆ دواجار بچنە سەردانی کچەکەیان وچاویان پێبکەوێت، چونکە دەرفەتی ئەوەی نەماوە لە ژیاندا بمێنێت .

،

لای خۆشیەوە، واجد عەلی، هاوژینی فەوزیە بە ڕۆژنامە بەریتانییەکەی وتوو: "فەوزیە زۆر دڵی بەوە خوشبوو کە ئەم منداڵەمان بوو، چونکە پێش ئەم منداڵە منداڵێکی ترمان لە دەستدابوو، بۆیە بە ئاوات بوو منداڵەکەی بگرێتە ئامێز، بەڵام قەدەر ئەو دەرفەتی پێنەدا".

،

هاوژینەکەی فەوزیە ئەوەشی بە ڕۆژنامەکە وتووە: "لەبەر خراپی دۆخی تەندروستی و توشبوونی هاوسەرەکەم بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پەرستیارەکان وێنەیەکی چاپکراوی منداڵەکەیان کە لە ڕێگەی مۆبایلەوە بۆ گرتبوو، فەوزیەش بەردەوام وێنەکەی لە سەرسنگی دادەنا و دەیوت پێکەوە دەچینەوە ماڵەوە".

،

فوزیە حەنیف، فەرمانبەری دادگای شاری بەرمنگهام بوو لە بەریتانیا، لە ناوەڕاستی مانگی ئاداری ڕابردووەوە توشی پەتای کۆرۆنا ببوو.