ناس کورد-
جێگری بەڕێوەبەری زانست و تەکنۆلۆژیا لە وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا، ڕایگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنا بەبەرزبونەوەی پلەی گەرما، دەرکەوتنی خۆر و و ڕادەی شێ توانای لاوازدەبێت.
،
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "ڕۆیتەرز" ولیەم بریان، جێگری بەڕێوەبەری زانست و تەکنۆلۆژیا لە وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ ی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەکۆشکی سپی رایگەیاند: "کۆرۆنا لەکاتی بەرکەوتنی لەگەڵ خۆردا بەخێرایی دەمرێت، چونکە ڤایرۆسەکە هەمان تایبەتمەندی نەخۆشییەکانی دیکەی کۆئەندامی هەناسەدانی هەیە وەک ئەنفلۆنزا، بۆیە بەرگەی کەشوهەوای گەرم ناگرێت و توانای گواستنەوەی لاوازدەبێت".
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ئاماژەی بەوەشکردووە، تاقیکردنەوەکان ئەوەیان سەلماندووە ڤایرۆسەکە لە کاتی بەرکەوتنی بە تیشکی خۆر لە ماوەی دوو خولەکدا تواناکەی لە دەستدەدات و لە ناودەچێت، لە بەرامبەردا لە کەشێکی تارێک وشکدا لە ماوەی 18 کاتژمێر توانای گواستنەوەی لەسەر تەنە ڕەقەکان نامێنێت.
،
ئەمە لە کاتێکدایە کە توێژەرانی تەندروستی پرسیاری ئەوەیان لادروستبوە بۆچی کۆرۆنا لەکەش و هەوای گەرمی وڵاتێکی وەک سەنگافورەدا هێشتا هەر کوشندەیە.
،
لەوبارەیەوە، دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: "هەرچەندە ژمارەیەک توێژینەوە ئەوەیان سەلماندوە کە ڤایرۆسەکە لەکەشوهەوای گەرمدا لاوازدەبێت، بەڵام پێویستە بەوریاییەکی زیاترەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو ئەنجامانەدا بکرێت".