گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لایەنە سیاسییەکان پاشگەزبوونەوە و پێکهێنانی کابینەکەی کازمی تەگەرەی تێکەوتووە

2020.04.24 - 10:50
App store icon Play store icon Play store icon
 لایەنە سیاسییەکان پاشگەزبوونەوە و پێکهێنانی کابینەکەی کازمی تەگەرەی تێکەوتووە

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی ڕەوتی حیکمە لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند، دانوستانەکانی پێکهێنانی  کابینەی نوێی حکومەتی عێراق تەگەرەی تێکەوتووە، ئەوەش بە هۆی سیاسیەتی پشک پشکێنەی لایەنە سیاسییەکانەوە.

،

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەمڕۆ هەینی 24ى نیسانی 2020، سالم تحێمەر، پەرلەمانتاری ڕەوتی حیکمەی سەربە عەممارحەکیم لە پەرلەمانی عێراق ڕایگاند:  "ئەو لایەنە سیاسیانەی کە سەرەتا ڕایانگەیاندبوو، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێدراویان دەستکراوەکردوە لە دیاریکردنی وەزیرەکانی کابینەکەی، ئێستا پاشگەزبووەنەتەوە و داوای پشکی خۆیان لە کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق دەکەن".

،

تحێمەر ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا بە هۆی پەیڕەوکردنی سیاسەتی پشک پشکێنەوە وتووێژەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تەگەرەی تێکەوتووە.

،

 پەرلەمانتارەکەی ڕەوتی حیکمە لە پەرلەمانی عێراق، ئەوەشی وتووە: "ئەگەر لە هەفتەی داهاتوودا کازمی شکست بهێنێت لە پێکهێنانی کابینەکەی و پێشکەشکردنی بە پەرلەمانی عێراق بۆپەسەندکردنی، ئەوا پێشبینی دەکرێت عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوە لە ماوەی داهاتوودا لە پۆستەکەی بمێنێتەوە".

،

 

 ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ پێنجشەممەش هاوپەیمانی سائرون لە پەرلەمانی عێراق کە موقتەدا سەدر سەرۆکایەتی دەکات، ناڕازیبوونی خۆی لە پێکهاتەی کابینەکەی کازمی ڕاگەیاند.


لەوبارەیەوە بەدر زيادى، پەرلەمانتارى هاوپەيمانێتيەكە ڕایگەیاندبوو، كازمى ئاليەتێكى ڕونى بۆ دياریكردنى ناوى پاڵێوراوانى وەزارەتەكانى حكومەتەكەى پەيڕەو نەكردوە، ئەو ناوانەى پێشنيار كراون ئەستەمە تێپەڕێنرێن لەناو پەرلەماندا، چونكە لە ئەنجامى پەستانى حزبەكان بۆ سەر ناوبراو دانراون.