ناس کورد-
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکات بەزوترین کات شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرن و راینەگرن، دەشڵێت، دەست بردن بۆ بڕینی موچەی هاوڵاتیانی هەرێم کارێکی نایاسایی و مەترسيداره.
،
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێڕاق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند، نوسراوێکی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کردووە و تیایدا وتویەتی: "دەست بردن بۆ بڕینی موچە و قوتى هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کارێکی نایاسایی و مەترسيداره".
،
هاوکات داواشی لە ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران کردووە کە بەزوترین کات دەستپێشخەری بکەن و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرن و راینەگرن.
،
ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی نوسراوێکی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە ئاڕاستەی وەزارەتی کراوە، پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگیراوە، ئەوەش بەهۆکاری ئەوەی هەرێمی کوردستان نەوتی ڕادەستی حکومەتی ناوەندی نەکردووە.