گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێنج پەرلەمانتار لێکۆڵینەوەیان لە دۆسیەی مستەفای سەلیمی کرد و دەلێن: هاتووەتە هەرێمی کوردستان

2020.04.24 - 09:09
App store icon Play store icon Play store icon
پێنج پەرلەمانتار لێکۆڵینەوەیان لە دۆسیەی مستەفای سەلیمی کرد و دەلێن: هاتووەتە هەرێمی کوردستان

ناس کورد-

پێنج پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان لێکۆڵینەوەیان لە دۆسیەی "مستەفا سەلیمی" کردووە و دەڵێن لە لێکۆڵینەوەکەیاندا بۆیان دەرکەوتووە، سەلیمی هاتووەتە هەرێمی کوردستان و دواتر  ڕادەستی ئێران کراوەتەوە.

،

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەو پێنج پەرلەمانتارە ئەنجامی بەدواداچوونەکەیان بۆ دۆسیەکە داوەتە پەرلەمانی کوردستان و جێگری سەرۆکی پەرلەمانیش ناردویەتی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران.

،

بەپێی بەدواداچووی ئەو پێنج پەرلەمانتارە کە بڵاویانکردووەتەوە، مستەفا سەلیمی دوای هەڵاتنی لە زیندانی سەقز لە بەرواری 2ی نیسان چووەتە گوندی سیاگوێزی سەر بە ناحیەی گەرمک و لەوێوە پەیام بۆ کوڕەکەی دەنێرێت کە گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان.

،

ئاماژەیان بەوەشکردووە، دوای ئەوە دەچێتە مزگەوتی گوندەکە و چەند کەسێکی خەڵکی گوندەکەی بینیوە، لەوانە کەسێک بەناوی "سیروان حەمەئەمین" دواتر ئەو کەسە ئاسایشی ئاگادارکردووەوە و ئاسایش بردویانەتە باشماخ و لەوێ کەرەنتین کراوە.

،

ئەو پێنج پەرلەمانتارە ئەوەشیان خستووەتەڕوو، مستەفا سەلیمی پێش لەسێدارەدانی بە کەسوکارەکەی وتووە چووەتە هەرێمی کوردستان و لەوێوە تەسلیمی ئێران کراوەتەوە.

،

دەقی لێکۆڵینەوەکەی ئەو پێن پەرلەمانتارە: