گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران مانگى دەستكردى سەربازیی دووەم دەنێرێتە بۆشايى ئاسمان

2020.04.23 - 23:01
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران مانگى دەستكردى سەربازیی دووەم دەنێرێتە بۆشايى ئاسمان

ناس کورد- 

كۆمارى ئيسلامى ئێران ئاشكرايكرد، پلانى ئەوەيان هەيە مانگى دەستكردى سەربازیى دووەم هەڵبدەن بۆ بۆشايى ئاسمان، ئەوەش دواى ئەوەى ڕۆژى چوارشەممە يەكەم مانگى دەستكرديان هەڵدا.

،

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەو بارەيەوە "عەلى جەعفەر ئابادى" سەركردەى يەكەمی ئاسمانى سەربە هێزى جيۆئاسمانى سەربە سوپاى پاسدارانى ئەو وڵاتە ڕايگەياند، مانگى دەستكردى "نور 2" لە ڕێگەدايە و پلانیان ئەوەيە بيگەيەننە خولگەى زەوى.

،

ئاماژەى بەوەشداوە: "سوپاى پاسدارانى پلانى ئەوەى هەيە كە مانگى دەستكردى گەورەتر لە "نور" دروست بكات، "نور 1" يەكەم مانگى دەستكردى سەربازى ئێرانيە و لەوەش گەورەتر دروست دەكەين لە داهاتوودا هەروەها دەنێردرێتە خولگەى دورتر". 

،

مانگى دەستكردنى "نور 1"ى ئێرانى 430 كيلۆمتر لەسەر ڕووى زەويەوە دورە و ڕۆژى 16 جار بە دەورى زەويدا دەسوڕێتەوە، هەروەها لەماوەى 10 ڕۆژى داهاتودا هەستەوەرەكانى مانگە دەستكردەكە دەكەونە كار.