کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-عه‌مار میرداڤی
پاش كۆچی دوایی میری ئێزدییان بنه‌ماڵه‌ی میر گفتۆگۆ له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنی كه‌سێك ده‌كه‌ن كه ببێته میر، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه رێككه‌وتنی كۆتایی، كۆمه‌ڵێك له ڕۆشبیران و چالاكوانانى ئه‌و پێكهاته‌ش پڕۆژه‌یه‌ك بۆ بنه‌ماڵه‌ى میر ده‌نێرن.
كاروان حاجی رێكخه‌ری پڕۆژه‌كه به ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "پڕۆژه‌یه‌كى 13خاڵیمان ئاماده‌كردووه به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و ڕاده‌ستی سێ كاندیدی سه‌ره‌كی ناو بنه‌ماڵه‌ى میرمان کردووە، له کۆمەڵێک پێشنیار پێكهاتووه بۆ هه‌موو كاندیده‌كانی جێگره‌وه‌ی میرى ئێزدییان".
"ناوه‌ڕۆكی پرۆژه‌كه باس له‌وه ده‌كات بۆ ئه‌م قۆناغه میری ئێزدییان كار له‌سه‌ر چ به‌رنامه‌یه‌كی باش و گونجاو بكات، كه له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێزدییه‌كان بگونجێت، هه‌روه‌ها په‌له بكرێت له هه‌ڵبژاردنی میر و چیتر ئه‌و كاره دوانه‌كه‌وێت"، كاروان حاجى واى وت.
ئه‌وه‌شی خسته‌رو، "دڵنیاین پڕۆژه‌كه‌ی ئێمه دەبێتە هۆکار و پاڵپشتییه‌ك كه میری داهاتوو خاوەن پرۆژەیەکی تایبه‌ت به‌خۆی بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی تا ئێستا هەن و په‌یوه‌ستن بهدۆخى ئێزدییه‌كان، ئێمە چیتر قبوڵ ناکەین، ببینە قوربانی باڵەکانی نێو بنەماڵەی میر، دەبێت کەسێک بەربژێر بکرێت و ببێتە ڕەزامەندی زۆرینه‌ى ئێزیدییه‌كان".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، هه‌رمان میرزا به‌گ، یه‌كێك له كاندیده سه‌ره‌كییه‌كان بۆ جێگره‌وه‌ی میری ئێزدییان به ناس كورد-ی وت:" تا ئێستا هیچ كاندیدێك به فه‌رمی پاشه‌كشه‌ی نه‌كردووه و هه‌موویان سورن له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی میر، گفتوگۆ و دانوستان له‌نێو بنه‌ماڵه‌ی میر به‌رده‌وامن، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووینه‌ته هیچ رێككه‌وتنێك".
هەرمان میرزا بەگ گه‌شبینە كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا میرێكی نوێ بۆ ئێزدییه‌كان ده‌ستنیشان بكرێت.
كۆچى دواى ته‌حسین به‌گ میرى ئێزدیان و نه‌ریتى ئه‌و پێكهاته ئاینییه، په‌یڕه‌وانى ئێزیدى روبه‌ڕوى پرۆسه‌یه‌ك كردۆته‌وه كه كه‌سێك بكه‌ن به ڕێبه‌ریان و نوێنه‌رایه‌تییان بكات.
لە ئێستادا شه‌ش كه‌س خۆیان بۆ بوون به میرى ئێزدییەکان كاندیدكردووه، به‌ڵام به وته‌ى وته‌بێژى بنه‌ماڵه‌ى میر، كێبڕكێیه‌كی زۆر توند له‌نێوان كاندیده‌كاندا هه‌یه، هیچ كه‌سێكیشیان ئاماده نین پاشه‌كشه لە بەرژەوەندی ئەوانی دیکەدا بکەن.
ئێزیدییه‌كان خاوەن ئاینی تایبەتن، زۆربەیان لە باشووری کوردستان لە دەڤەری شێخانی نێوان موسڵ و پارێزگای دھۆک و دەڤەری شه‌نگالی سەر سنوری عێراق-سوریا دەژین.