ناس کورد-
بەپێى توێژینەوەیەکی نوێ لەسەر كاريگريەكانى دواى چاكبونەوە لە ڤيرۆسى كرۆنا دەركەوتوە، ئەوانەى توشبوون و چاكبونەتەوە بەهۆى ڤايرۆسەكەوە 10 ساڵ لە تەمەنى جەستەيان كەمدەكات.
،
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
توێژینەوەکە لەلايەن زانكۆى "گلاسكۆ" ئەنجامدراوە و لە گۆڤارى "ويڵكۆم بۆ لێكۆڵينەوە كراوەكان" بڵاوكراوەتەوە، تێيدا زەنگى مەترسى بۆ كاريگەريە مەترسيدارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەسەر جەستە لێدراوە.
،
بەپێى ئەو توێژینەوەیە، سەرەڕاى ئەوەى كە زۆرينەى ئەوانەى بەهۆى كۆرۆناوە دەمرن ئەوانەن كە تەمەنيان زۆرە و بەدەست نەخۆشيە درێژخايەنەكانەوە دەناڵێنن، بەڵام ڤايرۆسەكە 10 ساڵ لە تەمەنى ئەوانە دەبات كە توشبوون و چاكبونەتەوە.
،
ڕونيشكراوەتەوە، توێژینەوەکە لەسەر ئەو كەسانە كراوە كە لە وڵاتى ئيتاڵيا بونەتە قوربانى ڤايرۆسەكە، بەڵام تائێستا پيشانى زانايانى تر نەدراوە، زانياريەكان لەگەڵ خشتەكانى ژيانى ڕێكخراوى تەندروستیى جيهانى و بنكەى داتاكانى تەندروستى لە بەريتانيا كە زۆر گەورەيە و چەندين داتاى تردا بەراورد كراوە، ئەو نمونانەش بەكارهێنراون بۆ دياریكردنى ئەو ماوەى كە ئەگەر ئەوانەى بە ڤايرۆسى كۆرۆنا مردون توشبوو نەبونايە چەندى تر دەژيان.
،
تيمەكەى پەيمانگاى تەندروستى و خۆشگوزەرانى لە زانكۆى گلاسكۆ تەئكيديشيان كردوەتەوە كە ئەو پێوەرە زۆر واقعيە بۆ دياريكردنى كاريگەريەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا.
،
لە لێكۆينەوەكەدا داواش لە ئاژانسەكانى تەندروستى گشتى و حكومەتى وڵاتان كراوە كە ڕاپۆرتەكانى سيستمى پاراستنى تەندروستى پێشكەش بكەن و بەشێوەيەكى نمونەيى خۆيان بگونجێنن لەگەڵ بونى كاريگەيە درێژخايەنەكان، ئەوەش لەپێناو ئەوەى هاوڵاتيان و بڕياربەدەستانى سياسى بە بەشێوەيەكى باشتر لە قورسايى ئەم نەخۆشيە تێبگەن.