گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای نزیکەی هەفتەیەک توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکرا

2020.04.23 - 21:11
App store icon Play store icon Play store icon
دوای نزیکەی هەفتەیەک توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکرا

ناس کورد-

دوای نزیکەی هەفتەیەک لە تۆمارنەکردنی هیچ حاڵەتێک، وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، پیاوێکی تەمەن 39 ساڵ لە شاری سلێمانی توشی کۆرۆنا بووە.

،

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایەگەیاند: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا".

،

ئاماژەی بەوەشکردووە توشبووەکە پیاوێکی تەمەن 39 ساڵە، دانیشتووی شاری سلێمانیە و لە کەڕەنتین دایە کە پێشتر گەشتی وڵاتی بەریتانیای کردووە.

،

ئەمە لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ توشبوویەکی دیکە لە شاری دهۆک دەستنیشانکرا، ئەوەش دوای ئەوەی دوای ماوەی نزیکەی هەفتەیەکە هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکرابوو.