ناس کورد-
نوسينگەى عەلى سيستانى، ڕابەرى باڵاى ئايينى شيعە لە عێراق بڵاويكردەوە، ڕۆژى هەينى تەواوكەرى مانگى شەعبانە و ڕۆژى شەممە يەكەم ڕۆژى ڕەمەزانە.
،
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نوسينگەى سيستانى لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕايگەياندوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بينينى مانگ تەئكيد نەكراوەتەوە، بۆيە ڕۆژى هەينى تەواوكەرى مانگى شەعبانە و ڕۆژى شەممە 25\4\2020 يەكەم ڕۆژى مانگى پيرۆزى ڕەمەزانە.
،
ئەمەش لەكاتێكدايە پێشتر وەقفى سونى عێراقى بڵاويكردبوەوە كە ڕۆژى هەينى يەكەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزانە، هەروەها وڵاتەكانى سعوديە، ئيمارات، ميسر، كوێت و لوبنانيش ڕۆژى هەينيان وەك يەكەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزان ڕاگەياندووە.
،
لەلايەكى ترەوە ليژنەى باڵاى فەتواى سەربە وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئايينى هەرێمى كوردستانيش تەئكيدى كردوەتەوە، ڕۆژى هەينى يەكەم ڕۆژى ڕەمەزانى ساڵى 1441 ى كۆچيە.