گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەلی حەمەساڵح: ئەوەی لە تواناماندا بوو کردمان ئێستا پێنج کەس دەتوانن ببنە هۆکاری چاکسازی

2020.04.23 - 19:41
App store icon Play store icon Play store icon
عەلی حەمەساڵح: ئەوەی لە تواناماندا بوو کردمان ئێستا پێنج کەس دەتوانن ببنە هۆکاری چاکسازی

ناس کورد-

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئەوەی لە توانایاندا بووە کردوویانە و ئەگەر چاکسازی نەکرێت، ئەوا سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و هاوسەرۆکانی یەکێتی ناهێڵن، دەشڵێت، ئەگەر چاکسازی نەکرێت، پێویستیان بە مانەوە لە حکومەت نییە.

،

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، دەربارەی پارە و موچەی خەڵک نوسیویەتی: " سەیری پەیجی سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و ھاوسەرۆکانی یەکێتیم کرد، کۆمێنتەکانم خوێندەوە، زۆرێک خەریکی پێدا ھەڵدانیانن، وەک ئەوەی ھاوڵاتی ئاسایی ئەم دۆخەیان خولقاندبێت".

،

ئاماژەی بەوەشكردووە: " ئەوەی لە تواناماندابوە کردومانە، کۆی بەڵگەنامەو ڕاپۆرتەکانی گەندەڵیمان بە وردەکاریەوە خستەڕوو، ئێستا ئەو پێنج کەسەی سەرەوە دەتوانن ببنە ھۆکاری سەرەکی چاکسازی و نەشکرێت ئەوە ئەوانن ڕێگرن".

،

عەلی حەمەساڵح دەشڵێت: "ئەم ھەشت مانگەی حکومەت، ئەوەی لە تواناماندا بوو بۆ دژایەتی گەندەڵی نەوت و خاڵە سنوریەکان و قاچاخچێتی و باج كردمان، دەیان بەڵگەنامەو لێکۆڵینەوەمان خستوەتەڕوو، چاوپۆشیشمان لەکەس نەکردوە!، ناکرێ ئەوەشی پارەی ئەم وڵاتەی دزیوە، خەڵک لە ئێمە ھانبدات!".

،

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان جەختیکردووەتەوە: "زۆر بەڕونی لە نێو گۆڕانیشدا وتومانە: ئێمە بۆ چاکسازی چوینەتە ئەم حکومەتە، ژمارەیەک بڕیار بۆ چاکسازی لە باج و نەوت و خاڵە سنوریەکان و کۆمپانیای نەوتی و خانەنشینی نایاسای و لیستێ شەھیدان و چەندین کەرتی دیکە دەرچوە، ئەگەر دەزاندرێت جێبەجێناکرێت، نە خەڵک قازانج دەکات و نە گۆڕانیش پێویستی بە مانەوەیە لەم حکومەتە، ئێمە بۆ چاکسازی ھاتوین، ئەگەر نەکرا، ئیشمان چیە لەم حکومەتەدا؟".

،

 

عەلی حەمەساڵح ئاماژەی بەوەشکردووە: "زۆر بەڕونی وتومانە، موچە حەقی ڕەوای فەرمانبەرانەو پێویستە دابەشبکرێت، داوامانکردوە بۆ دابینکردنی موچە، چەند ڕێکارێک بگیرێتە بەر، یەکێکە لەوانە، ئەو پارانەی لە شرینی نەوت وەرگیراوە لە ڕابردودا بھێندرێتەو، هەروەها ئەو 800 ملیار دینار قەرزەی بازرگانەکان وەربگیرێتەوە".

،

دەشڵێت: "ئەو 190 ملیار دینارە وەربگیرێتەوە کە کۆمپانیای موبایل وەک زیادەی نرخی کارتی موبایل لە خەڵکی وەریگرتوەو نایداتەوە، ئەو گەندەڵی و نادادی و دزیەی لە خاڵە سنوریەکان ھەیە چارەسەر بکرێت، هەروەها ئەو ھەموو کۆمپانیای بە ناوی گرێبەستی خزمەتگوزاری کرانە ملیۆنێر، گرێبەستەکان ھەڵوەشێننەوە".