گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق؛ ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا بەراورد بە چاکبووان بەرزبووەوە

2020.04.23 - 18:45
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق؛ ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا بەراورد بە چاکبووان بەرزبووەوە

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستیى عێراق ئاشكرايكرد، 48 توشبوى ترى ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆمار كراون و بەوەش كۆى گشتى توشبوان گەيشتوەتە 1677 كەس، ئاماژە بەوەشکراوە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا هیچ کەس گیانیلەدەستنەداوە.

،

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرايكردوە، پشكنين بۆ 2002 كەسى تر كراوە لە تاقيگەكانى عێراق (جگە لە تاقيگەكانى هەرێمى كوردستان) بەوەش كۆى گشتى پشكنينەكان لەسەرەتاى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە لە عێراق گەيشتوەتە 64 هەزار و 882 پشكنين.

،

ڕونيشكراوەتەوە، لە پشكنينە نوێیەكان 48 توشبوى ڤايرۆسەكە تۆمار كراون "17 لە بەغدا، 9 كەس لە نەجەف، 10 كەس لە بابل، 7 كەس لە بەسرە و يەكى يەك كەس لە هەريەكە لە پارێزگاكانى ميسان و موسەنا و سەڵاحەدين".

،

هەر بەپێى ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتى تەندروستیى عێراق، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا هيچ گيان لەدەستدانێك تۆمار نەكراوە و 25 توشبووش چاكبونەتەوە " 8 لە بەسرە، 4 لە سلێمانى، 4  لە هەولێر، 4 لە نەجەف، 4 لە ديوانيە و يەك كەس لە ديالە".

،

بەپێى داتاكانيش كۆى گشتى توشبوان لە عێراق گەيشتوەتە 1677 كەس، تا ئێستاش 83 يان گيانيان لەدەستداوە و 1171 كەسيش چاكبونەتەوە.