گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق؛ هۆشدارى لە بەكارهێنانى دوو دەرمان دەدرێت کە هۆكارن بۆ توشبون بە كۆرۆنا

2020.04.23 - 18:13
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق؛ هۆشدارى لە بەكارهێنانى دوو دەرمان دەدرێت کە هۆكارن بۆ توشبون بە كۆرۆنا

ناس کورد-

شارەزايانى بوارى پزيشكى لە پارێزگاى ديوانيە هۆشدارى دەدەن لە بەكارهێنانى چەند دەرمانێك بەشێوەيەكى هەڕەمەكى و تەئكيد دەكەنەوە كە مەترسى توشبون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا زياد دەكەن، چونكە بەرگرى جەستە لاواز دەكەن، ئەو دەرمانانەش لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بەکاردەهێنرێت. 

،

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەو بارەيەوە "مكى بريبر" پزيشكى نەخۆشيە گواستراوەكان لە تەندروستى ديوانيە بە ناس کوردى ڕاگەیاند: "خويەكى كۆن هەيە كە نەخۆش پەيڕەوى دەكات ئەويش چونە سەيدەليەكان و وەرگرتنى دەرزى تێكەڵەيە دژى ئەنفلۆنزا كە لە تێكەڵەى" كلافۆران و دێكادرون و ڤۆڵتارين" پێكهاتوە ياخود دەرمانى هايدرۆكسۆكلۆرين وەردەگرن". 

،

وتیشی، ئەو چارەسەرانە سيستمى بەرگریى جەستە لاواز دەكەن و ئەوانەى ئەو چارەسەرە هەڵانە وەردەگرن زياتر مەترسى توشبون بە ڤايرۆسى كۆرۆنايان لەسەرە، سەرەڕاى ئەوەش دەبێتەهۆى لاوازبونى تۆڕى چاو بەشيێوەيەكى هەميشەيى و دروستبونى كێشە لە دڵدا.

،

ئەو پزيشكە ئەوەشى رونکردەوە: "داوا لە هاوڵاتيان دەكەين پەنا بۆ ئەو جۆرە چارەسەرانە نەبەن بەبێ گەڕانەوە بۆ پزيشكى تايبەتمەند كە ئەوان جۆرى نەخۆشيەكە و چارەسەرى پێويست ديارى دەكەن، ئەويش بە گوێرەى كاتێكى دياریكراو بۆ بەكارهێنانيان، هەروەها چۆنێتى خۆپاراستن لە كاريگەريە لاوەكيەكانى كە لەوانەيە دروست ببێت بۆ نەخۆش ڕوون دەكەنەوە". 

،

لەلايەكى ترەوە "فاتيمە فەليح" کە خاوەنی نۆڕینگەیە بۆ  ناس کورد ئاماژەى بەوەکرد، بەشێكى زۆرى هاوڵاتيان دەچنە سەيدەليەكان و داواى چارەسەر دەكەن بەبێ گەڕانەوە بۆ پزيشك و ناوەندە پزيشكيەكان.

،

باسی لەوەشکرد: " ئەو هاوڵاتيانەى دێن لەسەرەتادا پرسيارى جۆرى نەخۆشيەكەيان لێ دەكەين و ئاگادارى دەكەينەوە لە بەكارهێنانى ئەو دەرمانە ئەگەر لەگەڵ نەخۆشيەكەيدا نەگونجێت، چونكە لەوانەيە ببێتە هۆى دروستبونى كاريگەرى لاوەكى و لەوانەيە زيانى زياتر بێت وەك لە سودەكەى.

،

ئەو خاوەن نۆڕینگەیە ئاماژەى بەوەشکرد، زۆربەى جارەكان نەخۆش گوێ بەو ڕێنمايى و ئامۆژگاريانە نادات كە دەياندەينێ بۆ پاراستنى سەلامەتيان، ئەوەش وایان لێدەكات كە بەبێ رەچەتەى پزيشك چارەسەريان نەدەنێ، هيواش دەخوازێت كە ئاستى ڕۆشنبيرى تەندروستى لاى هاوڵاتيان زياتر بێت بەتايبەتى لەئێستا كە ڤايرۆسى كۆرۆنا بڵاوبوەتەوە.