گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری تەندروستی: مەترسییەکان ماون و هێشتا زووە بڵێین سەرکەوتووین بەسەر کۆرۆنادا

2020.04.23 - 17:51
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری تەندروستی:  مەترسییەکان ماون و هێشتا زووە بڵێین سەرکەوتووین بەسەر کۆرۆنادا

ناس کورد-

وەزیری تەندروستیی هەرێم دەڵێت، زووە بۆ ڕاگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر کۆۆرنا و هێشتا کات ماوە بۆ ڕاگەیاندنی ئەوە، ئاماژە بەوەشدەکات، دەبێت پێشبینی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بکرێت لەهەر کاتێکدا و مەترسییەکانی کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە.

،

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

دوای ئەوەی ماوەی نزیکەی هەفتەیەک هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی توشبوونی کەسێکی بە ڤایرۆسەکە ڕاگەیاند.

،

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە ناس کوردی وت: "هێشتا زووە بۆ ئەوەی بڵێین بەسەر کۆرۆنادا سەرکەوتووین و مەترسی ڤایرۆسەکە کۆتایی نەهاتووە".

،

وتیشی، هێشتا خەڵک لە کەرەنتینەدا ماون، هێشتا خەڵکانی گومانلێکراو هەن، تاوەکو ئەوانە مابن کاتی ڕاگەیاندنی سەرکەوتن نییە و دەکرێت لە هەر کاتێکدا ڤایرۆسەکە بڵاوببێتەوە.

،

هاوکات وەزیری تەندروستیی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، ڕێکاری نوێیەکانی قەدەغەی هاتوچۆ و ئاسانکاریکردن، بۆ هاووڵاتیانە، نەوەک ڤایرۆسەکە مەترسی نەمابێت.

،

ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی ڕێنمایی و زانیارییەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، هەر کەسێکی هەڵگری ڤایرۆسەکە دەتوانێت دەیان کەس توش بکات و بەرکەوتوانی ئەو توشبووەش دەیان کەسی دیکە.

،

سامان بەرنجی جەختیکردەوە، هاووڵاتیان پێویستە بەردەوامبن لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان و خۆپاراستنیان، بۆ ئەوەی دووبارە ژمارەی توشبووان زیاد نەبنەوە.

،

لە ئێستادا کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (338) تووشبوو، لەنێویاندا (4) مردن هەیە و (304) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.